بە مەعدەنوس خۆت لە دە نەخۆشی بپارێزە تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت: ئافرەتان

گرنگیدان بە خواردنی سەوزەکان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر جێی گرنگی پسپۆڕانی بواری خۆراکە، مەعدەنوس یەکێک لەو سەوازانەیە کە بە ئاسان دەست دەکەوێت و نرخی هەرزانە بەڵام بە هایەکی خۆراکی یەکجار گرنگی هەیە.

 مەعدەنوس لە بواری پزیشکیشدا بەکاردەهێنرێت، چونکە کۆمەڵێک پێکهاتەی گرنگی تێدایە:

١.APIOL, ماددەیەکی چەورە بۆ نەخۆشی مەلاریا، باشە و لەگەڵ دەرمانی مەلاریا تێکەڵ دەکرێت.

٢.هەمان ماددەی سەرەوە بۆ نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە، وەک زیادکردنی هەرس و دەرچوونی باوبژ لە سک.

٣.زیادکردنی میز کردن و چالاکی گورچیل؛ەکان و تواندنەوەی بەرد.

٤.بۆ نەخۆشییەکانی کۆکە، هەناسەتەنگی و هەڵامەت باشە.

٥.بۆنی هەناسە و ئارەقەی لەش، خۆش دەکات و لابەری بۆنی سیر و پیازە.

٦.دژی خانەی شێرپەنجە بەرگری دەکات.

٧.بۆ ڕێکخستنی سوڕێ مانگانە بەسودە.

٨.هێمنکەرەی مێشکە.

٩.بۆ کەمخوێنی باشە، چونکە ماددەی ئاسن و ترشی فۆلیکی تێدایە.

١٠.بۆ سکچوون و دابەزاندنی تا باشە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین