د.بنار: جگەرەکێشان یەکێکە لە هۆکارەکانی وشکبوونەوەی زێ تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت: ئافرەتان

وشکبوونەوەی زێ، یەکێکە لە کێشە باوەکانی خانمان بە تایبەت لە کاتی نزیکبوونەوە لە وەستانی سوڕی مانگانە ڕوودەدات.کاتێک ڕوودەدات کە دیواری زێ ناسک دەبێت و تووشی ھەوکردن دەبێت.

وشکبوونەوەی زێ چییە؟

بە شێوەیەکی سروشتی زێ، دەردراوێکی ئاوی و لینج دەردەدات کە دەبێتە ھۆی شێداربوونەوەی زێ، ئەم دەردراوە بەشێکی ناسک دروست دەکات لە دیواری زێدا ھۆکارە بۆ پاراستن و دروستکردنی ئەستوری و ھێزی کێشھاتن دروست دەکات. هاوکات وشکبوونەوەی زێ و نەمونی ئەم لینجییە لە کاتی جووتبووندا کێشە بۆ خانمان دروست دەکات و دەبێتە هۆکاری ئازار و ناڕەحەتی.

هۆکارەکان

دکتۆرە بنار ئەحمەد دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون لە گفتووگۆیەکی نوچەنێت، سەبارەت بە هۆکارەکانی وشکبوونەوەی زێی خانمان گوتی:

وشکبوونەوەی زێ، بەھۆی کەمبوونەوەی ھۆڕمۆنی ئیسترۆجین یاخود توشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی و ھەوکردنی ژنانە ڕوودەدات وەکو:

شیرپێدان، منداڵبوون، جگەرە و نێرگەلە کێشان، کێشەی سستمی بەرگری لەش، نزیکبوونەوە لە تەمەنی وەستانی سوڕی مانگانە، کاریگەری دەرمانی وەکو چارەسەری شێرپەنجە، نەشتەرگەری لابردنی هێلکەدان و بەکارهێنانی دەرمانی دژە ئیستۆجین.

نیشانەکان

لە کاتی وشکبوونەوەی زێ،ئافرەت ئەم نیشانانەی تێدا دەردەکەوێت:

‎خوران و کزانەوەی زێ، بوونی دەردراوی نائاسایی، ھەوکردنی بەردەوامی زێ، ئازار لە کاتی جوتبووندا هەندێجار خوێن بینین، برینداربوونی دیواری زێ و هەستکردن بە ئازار و کزانەوە و کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی.

چارەسەر

کاتێک هەست بە وشکبوونەوەی زێ دەکەیت و نێشانەکان دەردەکەوێ، پێویستە خانمان سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن. هاوکات کۆمەڵێک ڕێنمایی جێبەجێ بکەن وەکو:

پاکڕاگرتنی کۆئەندامی زاووزێ و وشککردنەوە، وەرزشی پێویستی و چالاکی ڕۆژانە، بەکارنەهێنانی دەرمانەکانی دژە خەمۆکی و هەستیاری، بەکارهێنانی ئاوی گەرم، هەوڵبدرێت ئەو پاککەرەوانەی کە زۆر تیژن بەکارنەهێنرێن، وروژاندن و ڕەخساندنی کاتی گونجاو بۆ سێکسکردن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین