نەشتەرگەری پەردەی کچێنی تەندرووستی و ستایل

نەشتەرگەری پەردەی کچێنی

ژن مەگەزین

دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن

پسپۆری پزیشکی دادوەری

مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

وەک ئاگادارییەک و بەرچاو ڕوونییەک بۆ خەڵکی خۆشەویست…هەندێ جۆر پەردەی کچێنی هەیە پیویستیان بە نەشتەرگەرییە (ئەوانەی هاوسەرگیری نوێ-یان دەگەنە تەمەنی هەرزەکاری پەردەی کچێنیان جۆری قەپاتە سوڕی مانگانە نابینن) ئەو نەشتەرگەرییە لای پزیشکی پسپۆری ئافرەتان منداڵبوون دەکرێت…بەڵام بەهیچ شێوەیەک مەچنە ژێر نەشتەرگەری بی بوونی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری…پسپۆری پزیشکی دادوەر بڕیار دەدات ئایا ئەو کەسە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە یان نەخیر….ئینجا بەو ڕاپۆرتە ئەو ئافرەتە دەچێتە لای پسپۆری ئافرەتان و منداڵبوون بۆ ئەنجام دانی نەشتەرگەری….بۆیە دەڵێم بێ ڕاپۆرت نەشتەرگەری مەکە بۆ پاراستنی مافی کەسەکە و مافی پزیشکەکە….ئەم نەشتەرگەرییە راستە ئاسانە بەڵام زۆر جار کێشەی زانستی و یاسایی گەورەی لە دوایە….هەندێ جار پێویستی بە نەشتەرگەری نییە لەوانەیە پەیوەندی بە پزیشکی پسپۆری میزەڕۆ هەبیت یان پزیشکی پسپۆری دەروونی ئەوکات لای ئێمەی پزیشکی دادوەر یەک لا دەبێتەوە …چونکە لە پزیشکی دادوەری دەوام دەکەین کێشەی زۆر گەورەمان بینیوە لەسەر ئەم بابەتە…..-هەر حالەتیکی هاوسەرگیری نوێ پێویستیان بە پزیشکی دادوەری بێت لە هەفتەی لەناو چەند ڕۆژی یەکەمی هاوسەرگیری بێن زۆر گرنگە..واتا دوانەکەون..(بۆ ئەوەی بگاتە زۆرترین کەس وەک ئاگادارییەک بۆ خەڵک لای خۆتان بڵاوی بکەنەوە)

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین