ئازاری مەمک
ئازاری مەمک
ژن مەگەزین
سەلار سۆرانی
ئيَشوئازارى مەمك يەكيێە لە نيشانە بەربلاَوەكانى نەخؤشيەکانی مەمك، بە ڕێژەی ٧٠% ئافرەتان لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیانییاندا توشی ئەبن.. سێ جۆر ئازاری مەمک بەدیدەکرێت. یەکەم : ئازاری مەمک کە پەیوەندی هەیە بە سوڕی مانگانەوە Cyclical mastalgia ،ەم جۆرە لە هەموو جۆرەکانی تر بەربڵاوترە (٦٥%)، هۆکارەکانی دیارنین بەڵام رەنگە هۆرمۆنەکان ڕۆڵێکیان هەبێت.. دووەم : ئازاری مەمک کە پەیوەندی نیە بە سوڕی مانگانەوە Noncyclical mastalgia ، زۆربەیان هۆکارەکانیات دیار نین، بەڵام هەندێکجار چەند هۆکارێک ئەتوانرێت دەستنیشان بکرێت وەکوو هەوکردنی مەمەک، فراوانبوونی کەناڵەکانی شیردەردان، گرێی ڕیشاڵی مەمک، کیسی مەمک، ئێکزیمای گۆی مەمک، چونەناوەوەی گۆی مەمک، شێرپەنجەی مەمک و ئازاری مەمک دوای لابردنی مەمک بەنەشتەرگەری وەک چارەسەر بۆ شێرپەنجەی مەمک.. سێیەم : ئازاری مەمک کە پەیوەنی نییە بە مەمکەوە Extramammary pain، ئەم جۆرە ئازارە لە دەرەوەی مەمک سەرهەڵدەدات بەڵام ئازارەکە لە مەمکدا هەستی پێدەکرێت. وەکوو ئازاری دیواری سنک، ئازاری پەراسوەکان، ئازاری بڕبڕەکانی مل و پشت، ئازاری شان وقۆڵ، ئازاری دڵ، ئازاری گەڕاندنەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ ناو سورێنچک، ئازاری مەمک لەکاتی دووگیانبدا و ئازاری مەمک لەبەر هۆکاری دەرونی. .. دەستنیشانکردنی ئازاری مەمک ئەنجام ئەدرێت لە ڕێگای مێژووی نەخۆشییەکەوە، پشكنينى فيزيكيى، شیکاری خوێن ە هۆرمۆنی، ويَنەى سۆنۆگرافی، ويَنەى تيشكى ئيَكسى مةمك، شانەوەرگرتن لە مەمك لەڕێگەى نيدلَى فراوان و نیدڵی باريك و بايؤپسى لەڕێگەی نەشتەرگەريى كراوەوە.. لەبارەی چارەسەری ئازاری مەمک. زۆرینەی ئازاری مەمک کە پەیوەندیان بە سوڕی مانگانەوە هەیە و ئەوئازارانەی مەمک کە پەیوەندیان بە سوڕی مامگانەوەنیە تەنها بە دڵنییایکردنەوە چارەسەردەکرێن (٨٥%) لەگەڵ لەبەرکردنی ستیانی توند و تۆڵ و کەمکردنەوەی خواردنەوەی چاو قاوە و کۆلا و نەستەلە و چکلێت و کەمکردنەوەی خواردنی چەوری، ئەگەر بەمە چارەسەرنەکران حەبی زەیتی پرایمڕۆزیان بۆ دەستنیشاندەکێت، ئەگەر بەمەش چارەسەر نەکران ئەوا چارەسەردەکرێن بە بەکارهێنانی چارەسەرس هۆرمۆنی وەکوو برۆمۆکرێپتین، دانازۆڵ، تامۆکسفیین و ئۆرمیلۆکسیفین. لە بارەی چارەسەری ئازاری مەمک کە پەیوەنی نییە بە مەمکەوە ئەمە لە رێگای چارەسەری هۆکارەکەوەیەتی.. ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە کە رێژەیەکی کەمی ئازاری مەمک هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شێرپەنجە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment