هۆکارى وازهێنانی بایدن بۆ کێبڕکیی هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ئاشکرا بوو رەنگاورەنگ

نوچەنێت

سەرچاوە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن تاکە هۆکار کە کاریگەری هەبێت بۆ دەستبەرداربوونی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی و هەنگاوەکانی داهاتووی هاوسەرەکەیەتی.

ڕۆژی یەکشەممە (30/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، دوای شکستهێنانی لە دیبەیتی یەکەمدا بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ سەرچاوە جیاوازەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "توانای جۆ بایدن لاواز بووە، پێویستە بیر لە هەڵبژاردنی جێگرەوەیەکی تر بکرێتەوە بۆی".

بە گوێرەی چەندین ڕاپۆرت بایدن لە دیبەیتەکەدا، "شڵەژان و پیربوونی پێوە دیار بوو، کاتی زیاتری بۆ پشوودان و ئامادەبوونی بۆ داهاتوو پیویستە. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا تەنیا لە ڕێگەی ڕاوێژکردن و گفتوگۆ لەگەڵ هاوسەرەکەی دەتوانێت چارەنووس و بڕیاری داهاتووی دیاری بکات".

سەرچاوەیەکی فەرمی ڕایگەیاندووە، "تەنها کەسێک کە کاریگەری کۆتایی لەگەڵ بایدن هەبێت، خانمی یەکەمی ئەمەریکایە، ئەو بڕیار دەدات گۆڕانکاری دەبێت یاخود داهاتوو چۆن دەبێت."

سەرەڕای ئەوەی ترەمپ دیبەیتەکەی لە بایدن بردەوە، بەڵام تیمی جۆ بایدن بە ئاشکرا جەختیان لەوە کردەوە کە هیچ پلانێکیان نییە بۆ ئەوەی لە پێشبڕکێکە بکشێتەوە، بایدن دەیەوێت لە هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا سەربکەوێت بەسەر ترەمپ دا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین