لە ژاپۆن ڕێگایەکی نوێ بۆ پێوانەکردنی پێکەنین تاقی دەکرێتەوە رەنگاورەنگ

نوچەنێت

سوپەرمارکێتەکانی ژاپۆن لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە پێوانەی ڕێژەی زەردەخەی کارمەندانیان بەرامبەر کڕیاران تۆمار دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە (24/تەمووز/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، "زنجیرە سوپەرمارکێتەکانی (AEON) سیستەمی (Mr. Smile) بەکاردەهێنێت لە پێناو بەرزکردنەوەی ڕەزامەندی کڕیاران چونکە لە ڕێگەی سیستەمەکەوە پێوانەی زەردەخەنەی کارمەندەکان و هەلشوکەوتیان دەکات بەرامبەر بە کڕیارەکان".

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (South China Morning Post) دا هاتووە، "سیستەمی (Mr. Smile) لەلایەن گەورەترین سوپەرمارکێتی (AEON) دامەزرێندراوە، ئامانج لێی زانینی ڕێژەی زەردەخەنەی کارمەندەکان و ڕازیبوونی کڕیارەکانە".

تاقیکردنەوەکەی سیستەمەکە لە، "(240) کۆگادا ئەنجامداوە، لەسەر نزیکەی (3،400) کارمەند لە ماوەی سێ مانگدا. ئەنجامی تاقیکردنەوەکە دەریخستووە هەڵسوکەوتی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی (1.6) بە بەراورد بە پێشوو زیادبووە، تاقیکردنەوەی زیرەکی دەستکردەکە سەرکەوتنی بەدەست هێاوە".

لە سەرەتای ئەم مانگەدا زنجیرە مارکێتى(AEON) ڕایگەیاند، "سیستەمی زیرەکی دەستکردی بۆ پێوانەکردنی زەردەخەنەی لە سەرجەم سوپەرمارکێتەکانی فراوانتر کردووە".

سیستەمى ژیرییە دەستکردەکە لەلایەن کۆمپانیای تەکنەلۆجیای ژاپۆنی (InstaVR) پەرەی پێدراوە، توانای هەیە زیاتر لە (450) شێوەى چۆنیەتی جوڵانەوەی مرۆڤەکان شیبکاتەوە، بۆ نموونە، شێوازی دەموچاو، دەنگ، پێوانەی زەردەخەنە و ئاوازی سڵاوکردن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین