داڕمانى سیستەمى ئەلیکترۆنى جیهان کاریگەریی لەسەر هەرێمى کوردستان نەبووە رەنگاورەنگ

نوچەنێت

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەو کێشە تەکنیکیانەى لە سیستەمى ئەلیکترۆنى چەند وڵاتێکى ئەورووپا و ئەمەریکا دروست بووە، هیچ کاریگەرییەکى لەسەر هەرێمى کوردستان نەبووە و سیستەمى بانکى و گەشتى فڕۆکەخانەکان ئاسایین.

ئەمڕۆ هەینى (19/تەمموز/2024) دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەو کێشە تەکنیکییەی لە سیستەمى ئەلیکترۆمى هەندێ وڵاتى ئەوروپا و ئەمەریکاى گرتووەتەوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەرێمی کوردستان دروست نەکردووە.

دیلان ڕەشاد دووپاتى دەکاتەوە، گەشتى فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کورستان، بانکەکان و هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان وەکو خۆیان کار دەکەن و ئاسایین.

هاوکات ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا کێشە ئەلیکترۆنییەکە نەگەیشتووەتە سنووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ گرفت و کێشەیەکی ئەلیکترۆنی و تەکنیکی لە فڕۆکەخانەی هەولیر دروست نەبووە.

هەروەک هەندرێن هیوا موفتی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییش دووپاتى دەکاتەوە، لاى ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ گەشتەکانمان دروست نەبووە.

بەیانى ئەمڕۆ ئەمڕۆ بەهۆی داڕمانی سیستمی تەکنیکی جیهانەوە کێشە بۆ بەشێک لە فڕۆکەخانە، بانک و ناوەندە ئەلیکترۆنییەکانی جیهان دروستبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین