ئەسمای خێزانی بەشار ئەسەد داوای جیابوونەوە دەکات رەنگاورەنگ

نوچە نێت

ئەسەد و خێزانی لەدوای کەوتنی دیمەشق و هەڵاتنیان بۆ ڕووسیا، دوای (24) ساڵ ئەسمای خێزانی ئەسەد داوای جیابوونەوەی کردووە، ئەسما نایەوێت جیتر لەگەڵ ئەسەد لە رووسیا بمێنێت و دەیەوێت بچێتە لەندەن لە دادگای رووسیا سکاڵای تۆمار کردووە.

ئەمڕۆ هەینی (20/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، ئەسما و بەشار ئەسەد (24) ساڵە بەیەکەوەن، خێزانی ئەسەد لە دادگای رووسیا داوای تەڵاقی پێشکەش کردووە، بەپێی زانیارییەکان ئەسما بە ژیانی رووسیا نارازییە، بەهۆی ئەو هەموو سنوردارکردنە و دەیەوێت بگەرێتەوە لەندەن چونکە خۆی لەدایکبووی ئەوە وڵاتەیە.

ئەسەد و بنەماڵەکەی لەدوای چوونیان بۆ رووسیا داوای پەنابەرییان قبوڵکراوە، بەڵام لەلایەن ئەو وڵاتەوە سنوردارکردنێکی توندیان بەسەردا سەپێندراوە، ناتوانن بۆ هیچ وڵاتێکی دیکە گەشت بکەن، هەروەها دەسەڵاتدارانی ئەسەد سەروەت و سامان و سەرچاوە داراییەکانیان لە ئەسەد بەستووە، ئەسمای خێزانیشی بەم مەرجانە نارازییە و دەیەوێت جیاببێتەوە.

لەدوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی ئەسەد بهێنن، خەریکە ئەسەد ژنەکەشی لەدەست بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین