ئەوانەی جوانکارییان کردووە ئاگاداربن تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ کە لەسەر زاری دکتۆرێکی ئەمریکی گوازراوەتەوە. ئەو کەسانەی کە بۆ جوانکاری لەش و لار و روخسار فیلەر و بۆتۆکسیان بەکارهێناوە، ئاگادری وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بن.

دکتۆر شیرلەی چی، پسپۆری نەخۆشییەکان و جوانکاریی پێست لە ئەمریکا هۆشداری داوە لە بارەی ئەو کەسانەی کە فیلەر و بۆتۆکسیان کردووەو دەڵێت  "هەموو ئەو کەسانەی کە پێشتر لای من فیلەریان بەکارهێناوە، دوای کوتانی ڤاکسین تووشی ئاوسانی دەموچاو بوون، دوو کەسیان نزیکەی شەش مانگ پێش ئێستا فیلەریان بۆ روومەتیان کردووە، یەکێکیشیان دوای دوای کوتانی ڤاکسین، لێوی فیلەر کردووە". 

سەبارەت بە هۆکاری تێکچوونی ئەو کەسانەی کە فیلەر و بۆتۆکسیان بەکارهێناوە، پسپۆڕان دەڵێن"ڤاکسین سیستەمی بەرگریی لەش چالاکتر دەکات، سیستەمی بەرگریش هەرکاتێک چالاک ببێت هەوڵی لەنێوبردنی ئەو ماددانە دەدات کە لە خانەکانی مرۆڤ پێکنەهاتوون ، فیلەر بەشێوەیەکی سەرەکی لە کۆلاجین، هایلورۆنیک ئەسید و هایدرۆکسایلی کالیسیۆم پێکهاتووە کە سیستەمی بەرگریی لەش وەکو تەنێکی بێگانە مامەڵەی لەگەڵ دەکات و هێرش دەکاتە سەریان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین