فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: هەرێمی کوردستان هەمیشە لایەنگری ئاشتی و سەقامگیری بووە
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/10) فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە دەکرێنە سەر هاووڵاتیان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانج گرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان."
هەروەها فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە راگەیێندراوەکەیدا راشیگەیاندووە، "بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە، بەداخەوە شەوی رابردوو کونسوڵگەری گشتی ئیمارات کرایە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە."
ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەمە لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو شەڕە و هەمیشە لایەنگری ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان بووە لە ناوچەکە. "
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە داوا دەکات، "پێویستە حکومەتی عیراق بەرپرسیارەتی پاراستنی سەروەری عیراق بگرێتە ئەستۆ و رێگری لەو دەستە و گروپە توندڕەوو لە یاسا دەرچووانەی ناوخۆی عیراق بکات کە بەبێ بیانوو بە بەردەوام هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن. "
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment