سەرۆک نێچێرڤان بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە
نوچە نێت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی تەبایی و پەلەکردن لە هەنگاونانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (2026/10/14) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، پێشوازیی لە خاتوو گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، "پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران".
هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی تەبایی ناوخۆ کردەوە و هاوڕابوون لەسەر پەلەکردن لە هەنگاونانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی سەقامگیری، لەگەڵ دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment