پەرلەمانتارانی کوردستان پێکنەهێنانی حکومەت بۆ ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی دەگەڕێننەوە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (18/10/2026) محەممەد سلێمان، سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، هەردوو حیزبی براوەی یەکەم و دووەم لە هەڵبژاردنەکان، دوای یەکەم دانیشتن نەهاتنەوە بۆ دانیشتن. ئێمە داوامان لێکردن بێن بۆ ئەوەی دانیشتنەکە و کارەکانمان تەواو بکەین، بەڵام کەسیان بە دەنگمانەوە نەهاتن، بەڵام پێویستە بە زووترین کات هەردوولایەن ڕێکبکەون تاوەکو دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێرین و پەرلەمان کارابکرێتەوە. من وەک سەرۆکی تەمەن هەوڵی خۆم داوە و (15) ڕۆژ لەمەوبەریش بانگەوازم کرد کە هەر کاتێک هەموو لایەنەکان ئامادە بن، ئێمەش ئامادەین بۆ ئەوەی دەستبەجێ بانگهێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمان بکەین.
ئەحمەد محەممەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە بارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانەوە نیگەرانیی خۆی لە دۆخی چاوەڕوانیی هاونیشتمانیان دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد ئەم کۆبوونەوانەی ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بەڕێوەدەچێت نیشانەی خێرە بۆ ئەوەی دەرگایەک بکرێتەوە، پەرلەمان کارا بێتەوە و کابینەی نوێ پێکبهێنرێت. لە دانیشتن و لێدوانەکانیشدا نەرمی نواندن لەنێوان هەردوولا بەدی دەکرێت، بۆ ئەوەی ئومێدێک بۆ خەڵک بگەڕێتەوە.
هاوکات لە بەرامبەردا هەڵمەت هۆشیار، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند کە کاراکردنەوەی پەرلەمان پەیوەستە بە ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان سەرکردایەتیی لایەنەکانەوە، بۆیە دەبێت بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت و گرنگترین خاڵیش ئەوەیە کە عەقڵیەتی حکومڕانیمان بگۆڕین، پێمان وا نەبێت حیزبی پلە یەک و پلە دوو هەیە، یان لەسەر بنەمای میزاجی کەسی و حیزبی بەڕێوەببرێت.
د. بوخاری جەمیل، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەبارەت بە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی حکومەت ئەوەی خستەڕوو، کە ئەگەر بە زوویی کێشەکان چارەسەر نەکرێن، مەترسیی گەورە لەسەر قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت بەغداش دەیەوێت لە دەسەڵاتی هەرێم کەم بکاتەوە و وەک پارێزگایەک مامەڵەی لەگەڵ بکات.
بەدەل بەرواریش، کە پەرلەمانتاری ڕەوتی هەڵوێستە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بەشداریکردنیان لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا گووتی، کاری ئۆپۆزیسیۆن ئەوە نییە خۆی لەگەڵ بەرەیەکدا ساغ بکاتەوە بەڵکوو ئەگەر پەرلەمان کارا کرا و دانیشتنی گشتی بەڕێوەچوو، ئەو کاتە بڕیار لەسەر بەشداریکردنمان لە دانیشتنەکان دەدەین، بەڵام دەبێت هەردوو حیزبی دەسەڵات کێشەکانیان چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment