سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: بۆ هەمیشە پارێزهرى مافهكانى ئێزدييان دهبين
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (2026/10/21) بە نوێنەرایەتیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندی تۆڕی "هەستانەوە" بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕایگەیاند، "ئێمە هاوکاری و پشتیوانیی هەموو ئەو پێکهاتانە دەکەین کە بوونەتە قوربانیی دەستی داعش.راگەیاندنی ئەم تۆڕە دەربڕینی ئیرادەیە و هەنگاوێکی گرنگە بەرەو قۆناخێکی نوێ، تێیدا رزگاربووان خۆیان ببنە خاوەنی دەستپێشخەری، دەنگ و رۆڵی کاریگەر لە پرسی ماف و داهاتوویاندا."
گوتەبێژی سەرۆکایەتی، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە، "ئەرکی ئێمەیە هەمیشە لە رەوشی دژواردا پشتیوانیی خوشک و برایانی ئێزدیمان کردووە، ئەمڕۆش دووپاتی دەکەینەوە کە لە کوردستان، عێراق و لە هەر شوێنێک بێت، هەمیشە پشتیوانی مافە رەواکانیان و پاراستنی ناسنامەیان دەبین و تاوەکو کەسێکی رفێندراو مابێت، نووسینگەکەمان بەردەوام دەبێت لە رزگارکردنیان و گەڕان بەدوای چارەنووسیاندا".
هەروەها سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، دڵشاد شەهاب دەڵێت، "بەدیهێنانی دادپەروەری، مسۆگەرکردنی مافی رزگاربووان، ئاشکراکردنی ونبووەکان، جێبەجێکردنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی، لەبارکردنی رەوشێکی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەڤەرەکانی دیکەی ئێزدییان، کاری سەرەکی و ئەرکی ئێمەیە، هەموو کارێکی پێویست لەو پێناوەدا ئەنجام دەدەین و هیچ خەم ساردییەک ناکەین".
هاوکات لە ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، گوتەبێژی سەرۆکایەتی، ستایشی بوێری و خۆڕاگری و ڕزگاربووانی کرد لەپێناو هەنگاونان بەرەو پێشەوە و هیوای خواست ڕاگەیاندنی ئەم تۆڕە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی پڕ لە ئومێد، کارکردن و بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر بۆ ڕزگاربووان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment