وەزارەتی داد: بڕیارەکەی دادگای سلێمانی لەبارەی بەناوكردنی خانووبەرە لەلایەن عەرەبەوە هەڵدەوەشێتەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/10/22) بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێدنراوێکدا، ڕەتی دەکاتەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی بە هاوڵاتییانی شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق ڕابگیرێت و دەڵێت، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە بڕیارەکەی دادگەی کارگێڕی سلێمانی هەڵدەوەشێتەوە".
لەوبارەیەوە، شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکیان بە دەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتنی مامەڵەی کڕینی فرۆشتنی مووڵک بە هاووڵاتییانی شارەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق و هیچ مامەڵەیەک ڕاناگیرێت، چونک "هەموو عێراقییەک کە هەڵگری پێناسی عێراقی بێت لە هەر نەتەوەیەک بێت، مافی مامەڵەکردنی کڕین و فرۆشتنی بە خانوو و زەوی هەیە لە سەرانسەری عێراقدا".
سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگەی کارگێڕی سلێمانی وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەگەر داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێت، پاڵپشت بە بڕگە دەستوورییەکان بە ئەگەرێکی زۆرەوە بڕیارەکە هەڵدەوەشێتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ، (21)ـی (10)ـی (2026) دادگەی کارگێڕی سلێمانی، بڕیارێکی ساڵی (2016)ـی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاری دابوو ڕێگە بدرێت بە تۆمارکردنی شووقە و خانوو بە هاووڵاتییانی عێراقی و بیانییەوە، پارێزەری دۆسیەکە دەشڵێت، "بڕیارەکە پشت بەستووە بە دەستووری عێراق".
جێگەی ئاماژەپێدانە، د. ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری ئەوکاتەی سلێمانی، لە بەرواری (2026/06/06) ڕایگەیاند، ئاماژە بە کۆنووسی کۆبوونەوەی ڕۆژی (2026/06/02) تایبەت بە دیراسەکردنی پێشنیاز و ڕاوبۆچوونی خاوەن پڕۆژە گەشتیارییەکان و لە پێناو گەشەپێدانی بواری گەشتیاری و ئابووری لە پارێزگای سلێمانی و کارئاسانی بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق و بیانی و پابەندبوون بە دەستووری عێراق، بڕیار بە دەرکردنی چوار خاڵ بۆ تۆمارکردنی شوقە و خانوو.
خاڵەکان ئەمانەبوون:
ــ تۆمارکردنی شوقە و خانوو بەناوی هاووڵاتییانی عێراق و هاووڵاتییانی بیانی هاوشێوەی هاووڵاتییانی سلێمانی، بەمەرجێک رەزامەندیی لایەنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وەربگیرێ.
ــ بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی سلێمانی (یەک و دوو) هەڵدەستن بە ئاسانکردنی جێبەجێکردنی خاڵی یەکی سەرەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی پارێزگار.
ــ پێویستە لایەنی ئاسایشی سلێمانی رەزامەندی بدات بەپێی رێنماییەکانی تایبەت بە خۆیان.
ــ ئەم فەرمانە جێبەجێ دەکرێت لە ڕێککەوتی دەرچوونییەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment