تورکیا پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە تورکمان بە ئاواتێکی (100) ساڵەی ناو دەبات
نوچە نێت:
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
یەکێتی دوای ڕادەستکردنی پارێزگاری کەرکوک بە تورکمان، میدیاکانی تورکیا پێدانی ئەو پارێزگایە بە تورکمان وەک ئاواتێکی (100) ساڵە ناو دەبەن و دەشڵێن، دوای (100) ساڵ کەرکوک گەرایەوە دەستی تورک و ئەو گۆڕانکاریە بە ساتێکی مێژووییە، بەرپرسانی باڵای تورکیاش پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی کەرکوک دەکەن.
دوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕێبوار تەها لە پارێزگاری کەرکوک، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەرەی تورکمانی دوای (102) ساڵ جارێکی تر محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆكی بەرەی توركمانی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک هەڵبژێردرا.
سەمعان ئاغا لەدوای هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک لە چاوپێکەوتنێکیدا بە کەناڵی (تەرەتە)ـی تورکیای ڕاگەیاند، "لەدژی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئاژاوە لە پارێزگاکەمان دروست بکەن لەسەر ڕێبازی قسەی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەیەکەوە تورک و کورد و عەرەب خزمەتی ئەو پارێزگایە دەکەین."
پارێزگاری نوێی کەرکوک ئاماژەی بەوەش کرد، "چاوی هەموو تورکمانەکان ڕوون بێت، ئەو سەرکەوتنە تەنیا بۆ هاووڵاتیانی تورکمانی ئەو پارێزگایە نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو تورکێکە لە هەر شوێنێکی ئەو دونیایە."
ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی پیرۆزبایی لە محەمەد سەمعان ئاغا دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک و دەڵێت، "کەرکوک بێگانە نییە، پێ خۆشحاڵبووم بە هەڵبژاردنی برام محەمەد سەمعان ئاغا وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک کە پێش ئێستا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ ئەنجامدا، بەوهۆیەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو تورکمانانی کەرکوک و برایەتیی کورد و عەرەب دەکەم کە ئەو ئیرادەیان وەک ئاشتەوایی نیشاندا."
سەرۆکی پارتی ئایندە ئاماژەی بەوەش کرد، "برایەتیی و ئیرادەی پێکەوەبوون و یەکڕیزی بۆ داهاتوو سەرکەوت، هیواخوازم کەرکوک لە ئایندەیەکی ئاشتی و ئارامی و دادپەروەری بۆ داهاتوو بمێنێت."
هەر لە بارەی پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە تورکمانان، فەتی یڵدز جێگری سەرۆکی مەهەپە پەیامێک ئاراستەی محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری کەرکوک و بڵاوی کردۆتەوە، پێدانی پارێزگاری کەرکوک بە تورکمان دوای (102) پێشهاتێکی بەرچاو و ساتێکی مێژووییە، هەروەها سەرنج دەخاتە سەر یەکەم لێدوانی سەمعان ئاغا و دەڵێت، کەرکوک وەک گوڵی گوڵە بەڕۆژەیە، پاراستنی هەر ڕەنگێکی ئەو گوڵە دەبێتە هۆی پێدانی خزمەتی زیاتر.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا جێگری دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە دەڵێت، خۆشحاڵین و پیرۆزبایی لە محەمەد سەمعان ئاغا دەکەین، هیواخوازم ئەو پێشهاتە نوێیە بێتە هۆی خێر بۆ گەلی تورکمان لەو شارە.
سەرکەوتنی تورکمان و وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەلایەن میدیای تورکیا پێشوازییەکی فراوانی لێکرا، زۆرێک لە ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکانی تورکیا بە پێشهاتێکی مێژووی دوای سەت ساڵ ناویان بردووە، هەروەها سەمعان ئاغا لەدوای هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری نوێ بەمشێوەیە هەستی خۆی بۆ کەناڵەکانی تورکیا ڕاگەیاند کە حەسرەتێکی (100) ساڵەی تورکیا هاتۆتەدی و گوتیشی، لە دوای فەتاح پاشا لە ساڵی (1924) تاوەکو ئێستا هیچ بەرپرسێکی تورکمان نەیتوانیوە پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت دوای کۆبوونەوە و رێککەتنێکی چڕ لەگەڵ لایەنەکانی کەرکوک توانیمان ئەو پۆستە وەرگرینەوە.
هەروەها پارێزگاری نوێی کەرکوک لە یەکەم پەیامیدا دوای هەڵبژاردنی بە زمانی کوردی ڕایگەیاند، من و رێبوار تهها و محهمهد ئیبراهیم حافز ههموو ئیدارهی پارێزگا، كهركوكیین و جیاوازیمان نیه و پێكهوه خزمهتی كهركوك دهكهین، كورد و عهرهب و توركمان پێگهی خۆیان دهوێت، ئێمه دادپهروهری رهچاو دهكهین و خزمهتی ههمووان دهكهین بهبێ جیاوازی.
جێگەی باسە لە (2026/4/16)، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆكی بەرەی توركمانی بە پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا دوای سەت ساڵ تورکمانێک ئەو پۆستە وەرگرتەوە، هەروەها یەکێتی لە بەرامبەر ڕادەستکردنی پارێزگار ژمارەیەک پۆستی دیکە وەرگرت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment