عەلی زەیدی سوود لە ئەزموونی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وەردەگرێت ناوخۆیی

نوچە نێت: تایبەت

ئا: ژیوار سلێمان سەلكە

دەستبەکاربوونی عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەکرێت ببێت بە سەردەمێکی گۆڕانکاری لە مێژووی عێراقدا لە ڕووی ئابوورییەوە، عەلی زەیدی کاتێک بوو بە سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، ئامانجمان بواژندنەوە و پێشخستنی ئابووریی عێراقە، هەر لە سەرەتاوە کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگی نا، کە بیست ساڵ بەر لە ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2006) و لەگەڵ  دەستبەکاربوونی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کابینەی یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەکانی کوردستان بوو لە کارنامەی حکومەتەکەیدا  هەنگاوی کرداری و گرنگی  بۆ  ئابووری هەرێم ئەنجامدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی شۆرشێکی ئابووریی لە هەرێمی کوردستان دەست پێکرد کە ئێستا بۆتە بنەمایەک بۆ عێراق بۆ سەرپێخستنی ئابووریی و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، بارزانی هەرێمی کوردستان لە هەرێمێکی گۆشەگیر و پەرواێزخراوە گۆڕیی بۆ هەرێمێک کە ببێتە مەیدانێکی ستراتیژی بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی، عێراقی ئەمڕۆ کۆمەڵێک هەنگاوی دەست پێکردووە کە دووبارە کردنەوەی هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتی هەرێـمی کوردستان سەرۆک نێچیرڤان بارزانیە.

 

ڕێگاکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵی (2006) یاسای وەبەرهێنانی لە کوردستان دەکرد کە ئەمە زەمینەکانی یاسایی دروستکرد بۆ هاتنی کۆمپانیا بیانییەکان، هەروەها دەستەی وەبەرهێنەرانیشی دامەزراند بۆ زیاتر دڵنیایدان بە وەبەرهێنەران لە پاراستنی ماف و سەرمایەکانیان، هەروەها لەگەڵ دەرکردنی ئەم یاساییە حکومەتی هەرێم لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی  لە باج و گومرگی خاوەنکار و کۆمپانیاکان بە پێێ یاسا دەستپێکرد بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرمایەی بیانی و بووژاندنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کۆڕبەندی ئابووریی و پێشانگای نێودەوڵەتی ئەنجامدا وەک هاندانێک بۆ کەرتی تایبەت لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، هەروەها بۆ زیاتر پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنەران و پەرەپێدان بە پیشەسازی لە کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردا بە دابینکردنی زەوی بۆ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان بۆ دروستکردنی کارگەکانی پیشەسازی و پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و کشتوكاڵ، هاوکات پێدانی قەرز بۆ کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکان لە ڕێگەی بانکە حکومییەکان و سەندوقە جیاوازەکانەوە وەک ئاسانکارییەک بۆ هاندانی کەرتی تایبەت و اکێشانی وەبەرهێنان و خێراکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان  خاڵێکی دیکەی گرنگ بوو لە پلانەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ پێشکەوتنی ئابووری  وڵات، حکومەتەکەی نێچیرڤان بارزانی زەمینەیەکی لەبار و سەقامگیر و ئارامی ڕەخساند لە ڕووی ئەمنییەوە کە ئەمەش هۆکارێكی گرنگ بوو بۆ هاتنی کۆمپانیا بیانییەکان.

هەموو ئەمانە هەرێمی کوردستانیان کردە ناوەندێک بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی و چینی و ئەوروپی لە گشت بوارەکانی: (وزە، کارەبا، پیشەسازی، کشتوکاڵ،گەشت و گوزار، ڕێگاو بان، تەندروستی)و چەندان بواری دیکە، گەورە کۆمپانیا جیهانیەکان ڕوویان لە هەرێم و سەرمایەکانیان خستەگەڕ، ئەمەش وایکرد کوردستان ببێتە بە خاوە سەرچاوەی داهات و ئابوورییەکی بەهێز و سەقامگیر.

ئەمانەش لە دیدگا و دنیابینی سەرۆک نێچیرڤان بارزانییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئاماژەی بەوەدا،" وڵاتێکی بەهێز دەبێت ئابوورییەکی بەهێزی هەبێت، ئەم ئابوورییە بەهیزەش بەبێ بەشدرای کارای کەرتی تایبەت و وەبەرهێنانی بیانی مومکین نیە بەدی بێت."

 

هەوڵەکانی عەلی زەیدی بۆ ڕاکیشانی کۆمپانیا بیانیپەکان

عەلی فالح زەیدی لە ڕۆژی (2026/5/16) وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکاربوو، کارنامەی حکومەتەکەی پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق کرد، بە مەبەستی بواژاندنەوەی ئابووریی عێراق لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتەکەیدا چەندین سەردانی بۆ وڵاتان ئەنجمادا،  دیارترینیان ئەوەبوو لە مانگی تەمووزدا سەردانی ئەمریکای کرد، چەندین گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ کرد بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە کەرتی وزەی عێراقدا.

 هاوکات لە (2026/9/14)  زەیدی لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانەوە بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند،" ئامانجیان بنیاتنانی ئابوورییەکی بەھێز، نوێ و ھەمەجۆرە لە عێراقدا"

هەر سەربارەت بە پەرەپێدانی ئابووریی و زیادکردنی داهات بۆ دەوڵەت، لە ڕۆژی (2026/10/26) عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عەمان و لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم کۆبوونەوە، ئامانجی سەردانەکەی زەیدی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بوو لە نێوان عێراق و ئوردن لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان پەرەپێدان بە پرۆژە هاوبەشەکان.

شایەنی باسە لە ڕۆژی (2026/10/27) سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بازرگانان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرەکانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا زەیدی چەندین خاڵی گرنگی بۆ کۆمپانیاکان خستەڕوو،مهەروەها کۆمەڵێک پێشنیار و ئاسانکاری خستەبەردەم وەبەرهێنەران و ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق ئامادەیە زەوی بێ بەرامبەر بدات بە کۆمپانیا و خاوەنکارەکانی عەمان بە مەبەستی دروستکردنی کارگە و پەرەپێدانی پیشەسازی لە عێراقدا بە گوێرەی یاسای وەبەرهێنان دروستکردنی هەر ناوچەیەکەیی پیشەسازی لە عێراقدا زەوییەکەی بێ بەرامبەرە، هاوکات زەیدی خاڵێکی گرنگ و ستراتیژی خستەڕوو ئەویش لێخوشبوونی باج و گومرگی ئەم کۆمپانیایە بۆ ماوەی (10)ساڵ،کە دەکرێت ئەمە هاوکارێکی باش بێت بۆ هاتنی کۆمپانیاکان و وەگەرخستی سەرمایەکانیان لە عێراقدا، هەروەها ئەوەشی روونکردنەوە ئەگەر بێت و ڕێژەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکان بگاتە (20%) یان زیاتر ئەوا بە هەمان ئەو ڕێژەیە لێخۆشبوونی گومگری دەیانگرێتەوە، هاوکات بەلێنی پاراستنی بەرهەم و دابینکردنی ئەمنیەتیدا بە کۆمپانیاکان.

هەموو ئەو خاڵانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی پێدا، هەمان ئەو خاڵانەن کە بیست ساڵ پێش ئێستا  لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جێبەجێکران، کە بوو بە کرانەوەی کوردستان بە ڕووی جیهاندا، پەیوەندییەکان لە نێوان کوردستان وڵاتانی جیهان لە هاوکاریی مرۆییەوە گۆرا بۆ پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.

ئەگەر بێت و عێراق ئەم هەنگاوانە وەک خۆی جێبەجێ بکات و سوود لەو ئەزموونەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وەربگرێت، دەکرێت عێراقێکی جیاوازتر دروست ببێت لە ڕووی ئابوورییەوە بە بەروارد بە حکومەتەکانی پێشوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین