سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری داوای کۆبوونەوەی لایەنەکان دەکات
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (30/9/2026) مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، "ئێستا بارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی جیهان و ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و نێوخۆی عێڕاق، گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسییدار و، کاریگەرییەکانی کۆی جیهان و ناوچەکهی گرتۆتەوە. دهشبینین دەوڵەتان بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا دەگەڕێن و دەیانەوێت پارێزگاریی لەبوونی خۆیان بکەن، بەپشت بەستن بەهاوپەیمانێتیی و ڕێکكەوتنی جۆرا وجۆر" بۆیە هەموو لایەنەکان "لەبەر مەترسییەکانی ئەم قۆناغە، پێداچوونەوەیان کردوە بە سیاسەتی خۆیاندا و لەهەوڵی ئەوەدان چۆن خۆیان بدەنە پاڵ یەکدیی، بۆ پارێزگاریی لە بەرژەوەندیی هاوبەشیان."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری گووتیشی، بەهۆی کشانەوەی ئەمەریکا بارودۆخی هەرێمی کوردستان "دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و دیار نیە ئاكامی ڕووداوەکان لەم قۆناغەدا بەکوێ دەگات، بەڵام ئەوە ڕوونە کە پێداویستیی قۆناغەکە کۆمەڵێك هەنگاو لە هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەخوازێت، هیچ نەبێت سوود لە ئهزموون و هەنگاوەکانی وڵاتانی دیكه وەربگرین بۆ ئێستامان و ئایندەمان" وەک سەرۆکی دادگەری لێرەوە "داوا لەهەموو پارتە سیاسییەکان دەکەم: بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و، بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێم بخهنه پێش ههر ئامانجێك و، ناکۆکییە نێوخۆییەکان وەلابنێن پرسە چارەنوسسازەکان لەبەرچاو بگرن."
مامۆستا عەلی باپیر ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی ئەم گۆڕانکارییە لەپڕانە "بەپێوستی دەزانم داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان، بخەمە بەردەست هەمووان، تاکو بتوانین تێیدا هێڵی گشتی هەنگاوەکانی ئایندەمان بۆ یەکگوتاریی و یەکهەڵوێستیی بکێشین، ئەمەش وەک خاڵی سەرەتای ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لەدەستپێکی قۆناغێکی نوێدا." لای خۆشمەوە پێشنیار دهكهم "لهو كۆبوونهوهیهدا جگه له: كێشانی هێڵی گشتی بۆ كار و ههنگاوهكانی داهاتوومان، بهرهو یهكگوتاریی و یهكههڵوێستیی، هیچ مهسهلهیهكی دیكه تاووتوێ نهكرێ."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment