سەرۆکی هەرێمی کوردستان کونسوڵی چین پەرەپێدانی هاریكاریی هاوبەش تاوتوێ دەكەن دەكەن کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری ميلليى چین لە هەرێمی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەیاندا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەو وڵاتەی کرد بۆ کردنەوەی به‌شى كوردى له‌ زانكۆى به‌يژينگ.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (2026/9/29) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی کۆماری ميلليى چین لە هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی ماڵئاوایی، پێشوازیی لە بەڕێز لیو جۆن، کرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە لە کۆبوونەوکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی لیو جۆنی کرد لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست."

لەبەرامبەردا لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی چین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی کارکردنیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لە، "خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە."
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکدا ئاماژە بەوە کراوە، تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی بەرفراوانکردنی هاريكاريى هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، تيايدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى چينى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شى كوردى له‌ زانكۆى به‌يژينگ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین