سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کۆبووەوە
نوچە نێت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتی نێودەوڵەتی دیموکرات و کەسایەتی دیاری بەریتانیا کرد و خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆڵ و پێگەی لە کایەی سیاسی و ئابووری بەرز نرخاند.
ڕۆژی سێشەممە (2026/09/29) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، پێشوازیی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سەرۆکی فەخریی یەکێتی نێودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) و سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیاری بەریتانیا کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی بەڕێزیان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕۆڵ و پێگەی دیاری لۆرد ئاشکرۆفتی لە کایەی سیاسی و ئابووری و پشتگیری لە پرەنسیپەکانی دیموکراسیدا بەزر نرخاند".
لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی دا هاتووە، لە بەرامبەردا، لۆرد ئاشکرۆفت، "خۆشحاڵیی خۆی بە کۆبوونەوەکە و سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی ئاستی سەقامگیری، ئاوەدانکاری و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستانی کرد".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment