پارتی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە شەهیدكردنی دوو هاووڵاتییە كوردەكەی پردێ دەكات کوردستانی

نوچە نێت:

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی شەهیدبوونی هاووڵاتیەکی کورد لە شەڕەکەی پردێ دەڵێت، "بەپەلە لێژنەیەکی تایبەت و دادپەروەر بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکار و ڕاستییەکانی ئەم ڕووداوە ناخۆشەی شارۆچکەی پردێ پێکبهێنێت، تاوەکو ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر بە کەمترخەمان بگیرێتە بەر."

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/9/29) هێزەکانی عێراق دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەند چەکدارێکی داعش لە پردێ و بەهۆیەوە دوو گەنجی کورد شەهید بوو، ئەمەش ناڕەزایی خانەوادەی کوژراوەکانی لێکەوتەوە، هاوکات هەر لەوبارەیەوە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و بەنیگەرانییەوە ڕایگەیاندووە، "هێزە ئەمنییە فەرمییەکان پێویستە هەمیشە پارێزەری ڕاستەقینەی ئارامی و سەر و ماڵی هاووڵاتیان بن و بەوپەڕی بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن و بە دیقەت و وریاییەوە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن."

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا داوایەک ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، "بەپەلە لێژنەیەکی تایبەت و دادپەروەر بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکار و ڕاستییەکانی ئەم ڕووداوە ناخۆشەی شارۆچکەی پردێ پێکبهێنێت، تاوەکو ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر بە کەمترخەمان بگیرێتە بەر."

مەكتەبی رێكخستنی پارتی دەشڵێت، “ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای دەربڕینی دڵگرانی خۆمان، و سەروخۆشیمان بۆ خانەوادەی ئەم شەهیدانە، ڕایدەگەیەنین کە پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل، ئەرکێکی سەرەکی و لەپێشینەی هەموو لایەکە و پێویستە هەموولایەک بە گیانی بەرپرسیارێتییە بڕواننە پاراستنی تاک بە تاکی هاووڵاتیان و نابێ کەمتەرخەمی لەم ڕووەوە هەبێت."

هاوكات لە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید (محمد هێمن) و شەهید (مراد زانا) و لە ڕاگەیێندراوەكەدا دووپاتی دەكاتەوە كە "هێزە ئەمنییە فەرمییەکان پێویستە هەمیشە پارێزەری ڕاستەقینەی ئارامی و سەر و ماڵی هاووڵاتیان بن و بەوپەڕی بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن و بە دیقەت و وریاییەوە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن، چونکە پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان ئەرکی لەپێشینەیە. پێویستە لە هەر هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دژبە تیرۆر، هاووڵاتیانی سڤیل لە تیرۆریستان جیا بکرێنەوە و گیانیان پارێزراو بێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین