سەرۆکی دیوان نیوەڕۆخوانێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک کونسوڵی گشتی ڕێک دەخات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکیان وەک کونسوڵی گشتیی وڵاتەکانیان لە هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمێکی نیوەڕۆخوانی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک کونسوڵی گشتی ڕێکخست.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/09/30) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکیان وەک کونسوڵی گشتیی وڵاتەکانیان لە هەرێمی کوردستان، "ڕێورەسمێکی نیوەڕۆخوانی بۆ ڕێزلێنن لە، باڵیۆز د. ماهر ئەلکەرەکی، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا و لیو جۆن، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین، ڕێکخست".

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمەکەدا کە وێڕای ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی، کونسوڵ و نوێنەرانی چەند وڵاتێک لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوون، سەرۆکی دیوان بەناوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە، "سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی کونسوڵان کرد و ڕۆڵی ئەوانی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتەکانیاندا بە گرنگ و بەرهەمدار، لە قەڵەم دا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویاندا، بۆ خواستن".

لە بەرامبەردا، کونسوڵی گشتی هەریەک لە ڕووسیا، فەڵەستین و چین، سوپاسی پشتیوانی و هاریکارییەکانی سەرۆکایەتی و هەروەها گشت دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانیان لە سەرخستنی ئەرکەکانیان لە ماوەی ڕابردوودا کرد و خۆشحاڵیی خۆیان بە کارکردن لە هەرێمی کوردستان، دەربڕی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین