سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

لە کۆبوونەوەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد، هەردوولا جەختیان لە، "خواستی دوولایەنە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جياكاندا کردەوە."

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (2026/10/12) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئانتی پوتکۆنێن باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.
لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات لە کۆبوونەوەیەکدا، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فینلەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی بەرفراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جياكاندا کردەوە."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکدا هاتووە، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین