سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەیەدا تیشکيان خستە سەر، "ئاسۆی پەیوەندییەکانی بوخارست لەگەڵ بەغدا و هەولێر". هەروەها تاوتوێی، "دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانیان له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچەکە کردەوە."

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (2026/10/13) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ڕادو دۆبرێ، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.

لە ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە له‌ کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ڕۆمانیا تیشکيان خستە سەر، "ئاسۆی پەیوەندییەکانی بوخارست لەگەڵ بەغدا و هەولێر."، هەروەها لەگەڵ تاوتوێکردنی چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگن.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "دوا پێشهاتە سیاسییەکان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانیان له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوە و پاراستنی ئارامی، ته‌وه‌رێكى دیکەی کۆبوونەوەکە‌ بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین