سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاوسەرۆکی دەم پارتی دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوسەرۆکی دەم پارتی کۆبوووە، هەردوولا جەختیان لە، "گرنگیی قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە مێژوویییە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی کردەوە و دووپاتیان کردەوە کە نابێت لەدەست بچێت."

به‌يانيى ئەمڕۆ سێشەممە (2026/10/12) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ هه‌ولێر پێشوازیی لە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە تورکیا کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دوایین پێشهاتەکانی تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە، "گرنگیی قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە مێژوویییە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی کردەوە و دووپاتیان کردەوە کە نابێت لەدەست بچێت، هەروەها ئاماژەیان بە پێویستیی پشتیوانیی سەرجەم لایەنەکان لە پرۆسەکە کرد."

لایخۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتگیری بۆ پرۆسەی ئاشتی، ئاماده‌يیى بۆ هه‌موو يارمه‌تيدانێكى پێويست بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ نيشان دا و جه‌ختى له‌، "گرنگیی ئاشتی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی تورکیا و تەواوی ناوچەکە، كرده‌وه‌.

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە لەبەرامبەردا باکرهان سوپاس و پێزانینی خۆی و ده‌م پارتیی بۆ هەڵوێست و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يارمه‌تيدان و پاڵپشتیکردنی پرۆسەکە دەربڕی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین