سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی و هەولێر ڕۆڵێکی باشیان هەبووە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی
نوچە نێت:
ڕۆژی دووشەممە (2026/10/12) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری مێری لەشاری هەولێر کرد، لەو دیدارەدا دەربارەی پرۆسەی ئاشتی گووتی، "پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا قۆناغێکی باشی بڕیوە و دەبێت سەبرێکی زۆرمان هەبێت، ئه‌وه‌ی له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوو له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان دیومه، پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا پرۆسه‌یه‌كی جددیه. و هەروەها ئه‌وه‌ی من له ئیمرالی دیومه‌و بزانم و ئاگادار بم، له‌لایه‌ن سه‌رۆك عه‌بدوڵا ئۆجالانیشه‌وه جددیه. "
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەدرێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی نوێی ئاشتی دەڵێت، "سلێمانی و هەولێر ڕۆڵێکی باشیان هەبووە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی، ئه‌وه‌ی پێویست بووه‌و له‌سه‌ر شانی هه‌رێم بووه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و قه‌ندیل كردومانه و به‌رده‌وامیش ده‌بین."
هاوکات پرۆسەی نوێی ئاشتی بە دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە دەستیپێکردووە، باخچەلی لە ڕابردوو دژایەتییەکی زۆری پرسی کوردی کردووە و لەئێستاشدا ڕۆڵێکی سەرەکی لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەبینێت لەگەڵ بەرپرسانی کورد، لەو بارەیەوە سەرۆک نێجیرڤان بارزانی لە دیداری مێری بەمشێوەیە باس لە دەوڵەت باخچەلی دەکات و گووتی، "له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا وتم جه‌نابی سه‌رۆك دنیا زۆر گۆڕاوه، وتی چ گۆڕاوه؟ وتم جه‌نابت ته‌سه‌ور ده‌كه‌ی ئێمه‌ی كورد ئێستا دوعا ده‌كه‌ین سحه‌تی باخچه‌لی باش بێت (ئه‌و وه‌خته باخچه‌لی له مسته‌شفا بوو، نه‌خۆش بوو). وتم ئه‌مه نیشانه‌ی گۆڕینه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ڕۆڵی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات و پێشیوایە ئەو کەسەی بتوانێت پرۆسەکە بگەیەنێتە کۆتایی و کێشەی کورد چارەسەر بکات شایەنی خەڵاتی نۆبڵە، کە ئەویش ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیایە.
جێگەی باسە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک کەسایەتییەکی سیاسیی سەرەکیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە زۆربەی چارەسەی کێشەکان کارەکتەری سەرەکی دەبینێت، ڕۆڵێکی گرنگ و ئەرێنی گێراوە لە پشتیوانیکردن و پێشەنگایەتیکردنی پرۆسەی ئاشتی کۆن و نوێ‌دا و پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment