پەرلەمانتاران داوای دیاریکردنی سنووری دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن
نوچە نێت:
ڕۆژی دووشەممە (26/10/2026) بڕیارە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی سێ دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بکات، کە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێک تۆمارکراون، لە دۆسیەی یەکەمدا کە ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ تۆماری کردووە، تێیدا داوا دەکات، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتە کاربەڕێکەر بۆ ئەوەی نەتوانێت بڕیاری گرنگ و ستراتیژی بدات، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتەکانی تەواو بووە و پەرلەمانیش داخراوە، کەچی هێشتا حکومەت بڕیار دەردەکات، بۆیە ئەو پەرلەمانتارە داوا دەکات، دادگە رێگە بە بەردەوامبوونی نەدات لە پیادەکردنی دەسەڵاتی تەواو و بێسنووری کاتی بەبێ بنەمای دەستووری و یاسایی، بەڵکو سنووری دەسەڵاتەکەی تەنیا بۆ کاری ڕۆژانەی پێویست و کورتخایەنەکان دیاری بکرێت.
هاوکات لە دۆسیەی دووەمدا کە لەلایەن عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و چەند کەسایەتییەکی دیکە تۆمارکراون؛ داوا دەکرێت هەر بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دەکەوێتە دوای (10/7/2023) هەڵبوەشێندرێتەوە و ڕێگریش بکرێت واژۆ لەسەر گرێبەستە ستراتیژییەکان و بڕیارە درێژخایەنەکانی وەک: نەوت، غاز، کارەبا و سامانە سروشتییەکان بکات.
لەم دۆسیەدا داواش دەکرێت سەرجەم دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگە پابەند بکرێتەوە تا ئەوکاتەی حکومەتێکی نوێ لە پەرلەمانێکی خاوەن شەرعییەتی دەستووری، متمانە وەردەگرێت.
لە سکاڵایەکی تردا کە هەر لەلایەن عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دژی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە؛ داوا دەکرێت دادگای باڵای حکومەتی فیدڕاڵ بڕیار بدات بە بەردەوامنەبوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دواتریش سەرجەم شوێنەوارە یاساییەکان، بەپێی دەستوور و یاسا بەسەر دۆخەکەدا جێبەجێ بکرێن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment