سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێ، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و چۆنیه‌تیی بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ كرا.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (2026/11/08) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکە، "پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، چۆنیه‌تیی بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاکاندا بە جۆرێک لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا بێت". تاوتوێ کران.

سەرۆکایەتیی هەرێم دەشڵێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، هاریکاریی ئەمنی و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا بوو، کە تێیدا جەخت لە، "گرنگیی بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەکە کردەوە بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، هاوکات پەنابردنە بەر دیالۆگ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان".

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، باسیان لە لێکگەیشتن و ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، هەروەها دەربارەی چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، بیروڕایان گۆڕییەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین