سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ لایەنە سیاسەیەکان: پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بهێنن کوردستانی

نووچە نێت

سەرۆک بارزانی بانگەوازێک ئاراستەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، "داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن."

ڕۆژی دووشەممە (2026/11/9) کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ن یگەرانی لای لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆتایهێنان بەو دۆخە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تر گەورەترە."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە."

دەقی پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سەبارەت بە پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسی، پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تر گەورەترە.

لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن.

زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.

مسعود بارزانی

9ی تشرینی دووەمی 2026 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین