هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
نووچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (9/11/2026) عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەدواداچوون لەسەر ئەو هێرشەی شەوی ڕابردوو، کە لە کاتژمێر (10:11)ی شەو کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی؛ دەبێت لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوە لە نێوان هەرێم و بەغدا پێکبهێندرێت بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی ئەو دەستدرێژییە تاوانکارییە.
تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق و سووریا، سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێلگەی گازی کۆرمۆر ئاماژەی بەوە دا، کە ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات، چونکە ئەم دەستدرێژییە هێرشێک بوو بۆ سەر گەلی عێراق، بۆیە پشتیوانی لە سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە دۆزینەوەی بەرپرسانی ئەم کارە و لێپێچینەوە لەگەڵیاندا.
شێروان دووبەردانیش ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە شێوازی هێرشەکە و ئاڕاستەی درۆنەکە ئەوەی خستەڕوو، کە درۆنەکە لە سنووری قەزای خورماتووەوە ئاڕاستە کراوە، بەڵام ئەم زانیارییە تاوەکو ئێستا بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی کارەکانی ئەو لیژنەیەی لێکۆڵینەوە دەکەین کە بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان پێکهێندراوە.
یاسین محەممەد عەلی، نوێنەری قەزای خورماتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین گووتی، لە هێرشەکانی ڕابردوودا لێکۆڵینەوە کراوە و لیژنەکان گەیشتوونەتە ئەنجام، بەڵام هیچ ڕێکارێکی پێویست و کردەیی نەگیراوەتە بەر بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان چونکە ئەمە یەکەمجار نییە پەلاماری ئەم کیڵگەیە دەدرێت، پێشتر لە سنووری نێوان داقووق و خورماتوو هێرش دەکرایە سەر کۆرمۆر، بەڵام هێرشی ئەمجارەیان تا دەرکەوتنی ئەنجامی بەدواداچوونەکان ڕوون نییە.
سروە محەممەدیش نوێنەری سنووری گەرمیان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەم پەلامارە زیانگەیاندنە بە شادەماری ئابووریی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقیش، بەو پێیەی بەشێکی زۆری وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە لە ڕێگەی گازی کۆرمۆرەوە دابین دەکرێن، ئەمە وێڕای دابینکردنی کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو کاتژمێر (10:11) هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کێڵگەکە کەوتەوە و کۆمپانیای دانەگازیش بەرهەمهێنانی گازی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرت، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان داناوە.
.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment