ئەو خۆراکانەی بۆ تەندروستی ژنان بەسوودن تەندرووستی و ستایل

ژنان لە بابەتی خۆراکدا پێداویستی تایبەتی خۆیان هەیه، هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوەیەکی گونجاو ئەتوانێ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستیان دابنێت. لە درێژەدا لەگەڵ هەندێک لەو خۆراکانه ئاشنا ئەبین. 

١-ئاولیمۆی ترش: بەرزکردنەوەی رادەی مێتابۆلیزم و دابەزاندنی کێش
ئاوی لیمۆی ترش یارمەتی جەستە ئەدات لەپرۆسەی میتابۆلیزمدا. هەر وەک دەزانین بە بەرزبوونەوەی تەمەن رادەی ئەسیدەکانی گەدە دائەبەزێت. بەپێی توێژینەوەکان 30٪ـی ژنان تووشی "گاستریت ئیترۆفیک" ئەبن، واتە کەمبوونەوەی بەرهەمهاتنی ئەسیدی گەدە. یەک دانه لیمۆی ترش سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە پێداویستییەکانی لەش دابین ئەکات، 12 کالۆری هەیه و ئەمەش ئەبێته هۆی دابەزینی کێشی لەش. 

٢-زەردەچەوە: چارەسەری هەوکردن
لەناو پێکهاتەی زەدەچەوەدا ئەنتی ئۆکسیدەنت هەیه و ئەم مادەیەش بەگشتی تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسی هەیه. 

٣-ئۆمێگا 3: کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ
لە پێکهاتەی ئەو خۆراکانەی کە خاوەنی ئۆمێگا 3ـن، "ئەسید ئیکۆساپنتانۆئیک" و "ئەسید دوکوساهیگزائنۆئیک" بوونی هەیه. ئەم ئەسیدانه بۆ هەندێک لە چالاکییەکانی جەستەی ژن سوودی هەیه بۆ نموونه: گەشەی کۆرپەلە وکەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ. ماسی سەرچاوەی سەرەکی ئەم ئەسیدانەن. ماست و شیریش هەندێک جار ئۆمێگا ٣ـی پێ زیاد دەکەن. 

٤-بادامی هیندی: تەندروستی ماسولکەکان
بادەمی هیندی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ مانیزیۆم، پۆتاسیۆم، فسفۆر و زینک و هەروەها ئاسن و مس. ئەم ماددانە بۆ کارکردی دڵ و ماسولکەکان و سووڕی شلەمەنییەکانی ناو جەستە بەسوودن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین