وەزارەتى تەندروستى: کارەسات بەڕێوەیە تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت:

وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان شەپۆلێکى نوێى کۆرۆنا ناسراو بە دێلتا دەشڵێت، بەهۆی بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە (19)ى تەممووزى (2021)، وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆ یەکەمین جار بەرزترین رێژەی تووشبوون لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لە کوردستان تۆمارکرا.

دەشڵێت، بەهۆی هەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.

ئەم پەیامەى وەزارەتى تەندروستى لە کاتیکدایە، پێشتر د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندبوو، رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادی كردووە لەم دواییە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا، ئامارەكان ترسناكە و پێشبینی هەزاران توشبووی رۆژانە دەكرێ لە داهاتوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین