ناسر ههركى: ئهمریكا زۆرى بۆ عێراق كردووه و كشانهوهشى له بهرژوهندى عێراق نییه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ههر چۆنێك بێت بهشێك له هێزهكانى ئهمریكا
له عێراق دهمێننهوه
تا ئێستا زانیاری دژ بەیەك لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڵاودەکرێتەوە، پێتانوایە هێزەکان بکشێنەوە؟
رێککەوتنێك و لێکتێگەشتنێک هەیە لەنێوان هەردوو حکومەت، بە یارمەتیدانی بەرژەوەندی گشتیش کراوە. حکومەتی عێراقی داوا دەکات هێزی راوێژکاری و مەشق و راهێنان بمێنێتەوە. باڵیۆزخانهیان لێرە هەیە بای هەندێكیش دەبێ هێزیان هەبێت تاکو پارێزگاری لە بارەگاکانی خۆیان بکەن. بابەتی هێزی شەڕکەریش ئەمریکا پێویستی بەوە نییە هێزی شەڕکەری لێرە بێت یاخود نا، ئەمریکا تەنیا پێویستی بەوە هەیە بوونی هەبێت، چونکە بوونی بۆ ئەو گرنگە . تا رادەیەکیش لایەنێکی زۆری هێزە عێراقییەکان پێشوازيیان لەو رێککەوتنە کردووە، هەندێکیشیان بە هیچ شت رازی نین. بە هەر جۆرێک تا رادەیەك ئارامیى هەیە. پاش گەڕانەوەی مستەفا کازمی و دانیشتنی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان رەنگە کەشوهەوایەکی ئارامتر بێتە ئاراوە، بەڵام ئەگەر بڵێی سەدا سەد هەموو لایەك رازی دەبن، ئەوە نابێت.
ئهمریكا زۆرى بۆ عێراق كردووه و كشانهوهشى له بهرژوهندى عێراق نییه
بەرپرسانی عێراق لەوانە وەزیری دەرەوەی عێراق باس لەوە دەکات عێراق پێویستی بە هێزی مەیدانی ئەمریکی نییە؟
عێراق لە رووی ژمارەی سوپا پێویستی بە کەس نییە، لە زەویش هێزێك هەیە کەوا بەرگری لە خۆیان بکەن. بەڵام تا ئێستا ئەو هێزانە کەموکوڕییان هەیە، پێویستیان بەوەیە کە کەموکوڕییەکانی چارەسەر بکرێن. بۆیە بوونی ئەمریکا و هاوکاریکردنی لەڕووی مەشق و هەواڵگری و بەرپرسی ئاسمانی، تاکو ئێستا عێراق پێویستی بە ئەمریکا هەیە.
کشانەوەی هێزە ئەمریکیەکان چەند لە بەرژەوەندی کورد دایە؟
بابەتی کشانەوەی ئەمریکا، نە لە بەرژەوەندی کوردە و لە بەرژەوەندی عێراقدایە، نه لە بەرژەوەندی سەقامگیری عێراق دایە. هەر کاتێك عێراق سەقامگیربێت کوردیش سەقامگیر دەبێت. هەر کاتێكیش عێراق بەرەو بارێکی نائارام بڕوات و شەڕ و تیرۆر هەبێت، ئەوە لە بەرژەوەندی کەسدا نییە، لە بەرژەوەندی کوردیش دانییە. کەواتە بوونی ئەمریکا لە بەرژەوەندی گشتی عێراق دایە و لە بەرژەوەندی کوردیش دایە.
گرەوکردن لەسەر مانەوە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق چ سوودی هەیە؟ عێراق بۆتە گۆڕەپانی ململانێی بەرژەوەندیەکانی هەرێم و نێودەوڵەتی، تهنانهت بوونی هێزەکانی ئەمریکا نەیتوانیوە کۆتایی بە هەڕەشەی میلیشیاکان بهێنێ؟
بابەتی تیرۆرست بابەتێکی ئاسان نییە، بتوانێ بنبڕ بکرێ. بەڵێ توانیویەتی وەکو هێز لەسەر زەوی نەمێنێت و هێزی رووبەڕووبوونهوهیان نەماوە. بەڵام ئەمە دەبێت هەموو عێراقییەکان بە بڕیارێکی نیشتیمانی یەکدەنگ بن، تا بتوانن هێواش هێواش ئەو هزرهى داعش کۆتایی پێی بهێنن. بوونی داعش تاکو ئێستا مەترسیە، پێویستە عێراقییهكان ههموویان بڕیار بن تاکو داعش نەهێڵن. لە هەمان کاتدا نەمانی داعش پەیوەستە بە رێکكەوتنی هەرێم و بەغدا، پێویستە هەرێم و بەغداش رێکكەوتنیان هەبێت بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن رووبەڕوویان ببنەوە. چۆن توانیان لەسەر زەوی رووبەڕووی داعش ببنەوە، بەهەمان شێوە لایەنە عێراقیەکان پێکەوە مەترسیەکانی داعش نەهێلن.
جگە لە لایەنی ئەمنی سەبازی باس لەوە دەکرێت لە چەندان بواری تر عێراق و ئەمریکا رێکەوتن دەکەن، ئەو بوارانە چین؟
تیرۆر له عێراق به ئاسانى بنبڕ ناكرێت
هەڵکەوتەی عێراق گرنگە، عێراق دوورگەیەکی بێ کەڵک نییە کەس ئاگای لێ نەبێت. عێراق وڵاتێکە لە رووی سهرچاوهوە دەوڵەمەندە. لە رووی هەڵکەوتهیش گرنگی بۆ ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو هەیە، لە هەمان کاتدا عێراقیش پێویستی بەوەیە جارێکی تر بگەڕێتەوە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی پەیوەندیەکانی خۆی خۆش بکات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی كهنداو و ئەوروپا و ئەمریکا. بەڵێ کۆمەڵێ لایەنی تریش هەن سیاسی و رۆشنبیری و لەگەڵ لایەنی تەندروستی، یەکێک لە لایەنە گرنگەکان لایەنی ئابوورییە. ئەوانە کۆمەڵێک باسن کە هەوڵدەدرێت رێکەوتنی لەسەر بکرێت.
لە کاتێکدا دەزانرێت کە ١٧ ساڵە ئەمریکا لە عێراق دەسەڵاتی هەیە، هیچی ئەوهای نەکردووە، بۆ هاوکاریکردنی عێراق. ئەو رێکكەوتنە ستراتیژیە چی بە عێراق دەدات؟
عێراق بەرەو نەمان رۆیشت، عێراق لەڕووی ئەمنیەوە بارودۆخی زۆر خراپ رۆیشت بوو، لە ڕووی سەربازییەوە تواناکانی نەما بوو. لە رووی ئابوورییەوە بارودۆخی خراپ بوو. بە پێچەوانەوە زۆر شت کراوە. پێویستە عێراقیەکانیش خۆیان لەنێو خۆیان رێك بن تاکو چاویان لە هیچ لایەك نەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment