بۆئەوەی یادەوەریت بەهێزبێت پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکە تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت

هەر جۆرێک لە خواردنەکان توانا و سودی تایبەتمان پێدەبەخشێت، هەندێک جەستە بەهێزدەکەن و هەندێک هزر. بۆئەوەی هزر و یادەوەریت بەهێزبێت ئەم میوانە بخۆ.

ئاڤۆکادۆ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ڤیتامین H و لە هەرسکردندا کاریگەرە، برسێتی کەم دەکاتەوە.

بلوبێری یان توی خۆڕسک

بلوبێرەکان یان توی خۆرسک ناسراون، سودبەخشن بۆ کردارەکانی مێشک. ئەم میوە پڕە لە پۆلی فینۆل و تایبەتمەندی دژە ئۆکسیدی هەیە.

گوێز، بەهۆی چڕبوونەوەی ڤیتامین H، توانای بیرکردنەوە بەهێزدەکات. 

پرتەقاڵ: بە ئاستی ڤیتامین سی بەرز ناسراوە، کە وەک سوتەمەنی بۆ جەستە و مێشک کاردەکات.

ماسی: دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا-3، کاریگەری ئەرێنی لەسەر توانای بیرکردنەوە هەیە، چونکە ئۆمێگا-3 بەشێکە لە پەردەی خانە لە مێشکماندا.

قاوە، بەهێزە بۆ سەرنجدان، و چڕکردنەوە، لەوانەیە خواردنەوەی قاوە کاریگەری خێرای هەبێت لە ڕووی یادەوەری بەڵام دەبێ ئاگاداری زیادەڕۆییکردن بین لە خواردنەوەی.

سەرچاوە

سیدتی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین