ئەگەر لە کاتی میزکردندا ئازارت هەیە وریای ئەم خاڵانە بکە تەندرووستی و ستایل

لاڤین عومەر: نوچەنێت

میزەڵدان بەشێکە لە ئۆرگانەکانی لەش، هەندێک کەس لەکاتی میزکردندا تووشی ئازاری میزەڵدان دەبن، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن یاخود سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن چەندین دەرمان بەکار دەهێنن کە زیانی لە سودی زیاترە.

ئەگەر لە کاتی میزکردندا ئازارت هەبوو، رەنگە یەکێک لەم هۆکارانەی خوارەوەبێت:

1ـ هەوکردنی بۆری میز: کاتێک بەکتریایەکی زۆر لەڕێڕەوی میزدا کۆدەبێتەوە، ئەم بەشە لە گورچیلەوە دەڕوات بۆ میزەڵدان دواتر لەڕێی بۆرییەکانی میزەوە دەکرێنە دەرەوە.

ئەو کەسانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن ئەم نیشانانەیان هەیە

ـ  زوو میز کردن
ـ هەبوونی خوێن لەگەڵ میزدا
ـ تا لێهاتن
ـ بۆنی میز
ـ هەبوونی ئازار لەپشت و کەلەکەدا

2ـ  تووشبووی بە هەوکردن بەهۆی کرداری سێکسەوە:  هەندێک جار بەهۆی کرداری سێکسەوە تووشی ئازاروو هەوکردن دەبی لە ڕێڕەوی میزدا.

ـ هەوکردنی پرۆستات:  بەکتریا هۆکارە بۆ تووشبوون بە هەوکردنی پرۆستات . ئەمەش هۆکارە بۆ ئەم نیشانانە
ـ گرانی میزکردن
ـ هەبوونی ئازار لەمیزەڵدان، گون، و چۆکدا
ـ زوو میز کردن بەتایبەت لەشەواندا.

3ـ  بەردی گورچیلە: بەردی گورچیلە کۆبوونەوەی ماددەکانی وەک کالسیۆم ، ترشی میز، کە لەدەورووبەری گورچیلەدا کۆدەبنەوە. نیشانەکانی ئەمانەن

ـ بوونی ئازار لە پشت و کەلەکەدا
ـ هێڵنجدان
ـ گۆڕینی ڕەنگی میز بۆ پەمەیی، یاخود مەیلەو قاوەیی
ـ ڕشانەوە
ـ تا لێهاتن

4ـ دروستبونی کیس لەسەر منداڵدان لە ئافرەتاندا:  درووستبوونی کیس لەسەر منداڵدان پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر میزەڵدان، ئەمەش دەبێتە هۆی دروست وونی ئازار لەکاتی میزکردندا.

5ـ خواردنی هەندێک دەرمان: خواردنی هەندێک دەرمان وەک ئەو دەرمانانەی پزیشک دەینوسێ بۆ شێرپەنجەی میزەڵدان دەبێتە هۆی هەوکردن و ئازار لە میزەڕۆدا.

6ـ تووشبوون بەشێرپەنجەی میزەڵدان: شێرپەنجە ڕوودەدات کاتێک خانە شێرپەنجەیەکان لەڕادەبەر زیاد دەکەن،  ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار لەمیزەڵداندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین