کەی کاتی گونجاوە بۆ منداڵبوون؟ تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت: ئافرەتان

نەزۆکی بریتییە لە توانای نەبوونی منداڵ دوای ساڵێک لە ئەنجامدانی هاوسەرگیری و ئەنجامدانی سەرجێی ئاسایی لە نێوان هاوسەراندا. هەندێجار گرفتەکە لای خانمان و هەندێجار لای پیاوانە.

دکتۆرە بنار ئەحمەد دزەیی، پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵنەبوون، لە گفتوگۆیەکی نوچەنێت هۆکارەکانی منداڵنەبوون و گرنگترین رێنماییەکانی ئافرەتان بۆ منداڵبوون دەخاتەروو.

هەنگاوی یەکەمی ئاگایی ژنان لە بارەی منداڵبوونەوە، بەوە دەستنیشان دەکرێت کە ئایا ماوەی سوڕی مانگانەی چەندە؟ چەند رۆژی پێدەچێت؟ دکتۆرە بنار دەڵێت"ئەگەر دوای سوڕی مانگانە چاودێری  “Period Menstrual” ی خۆت بکەی، ئەوا لەسەر بنەمای جۆری هێلکەکان دەزانیت کە ئایا گەیشتووەتە چ ئاستێک لە پێگەیشتن و بەهێزی، بۆ ئەوەی لەگەڵ تۆودا پیتاندن ئەنجامبدەن و ببێتە کۆرپە".

لە بارەی زانین یان ناسینەوەی ئەم حاڵەتە ئەم دکتۆرە روونیدەکاتەوە"ئەو شلەیەی کە هەتە رەنگی سپی و روون بێت، مانای وایە کاتی هێلکە دروستکردنت دەستیپێکردووە. هەروەها لەو کاتانەدا پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە و- وەک ئەوە وایە کەمێک تا و هەڵامەتی گرتبێت بەتایبەت لە ڕۆژی دروستکردنی هێلکەدا واتە ئەو کاتەی هێلکەکان پێگەیون و دێنە دەرەوە بۆ ناو منداڵدان".

دکتۆرە بنار یەکێک لە نیشانەکانی دیکەی کاتی دروستکردنی هێلکە بەوە دەستنیشان دەکات" حەزی سێکسی و خەوتن لەگەڵ هاوسەرت زیاد دەکات، رەنگە لە لایەکی ناوەڕاستی سکت هەست بە ئازار یان بێزاری بکەیت.لە ڕۆژی ١١-١٣ یەمین باشترین کاتەکانی ئامادەبوونی هێلکەیە بۆ دروستکردنی منداڵ، چونکە هێلکەکە بە هەموو قۆناغەکاندا تێپەڕیوە و خەریکە بەتەواوەتی ئامادەدەبێت بۆ یەکگرتنی لەگەڵ تۆودا، لە ١٤رۆژدا بەتەواوی کاتی گونجاوە بۆ جوتبوونی هاوسەران بەمەبەستی دروستکردنی منداڵ".

گرنگترین هۆکارەکانی نەزۆکی لە پیاوان و ئافرەتاندا جیاوازە، پزیشکی پسپۆڕ دەتوانێت ئەم حاڵەتانە جیابکاتەوە. دیارترین هۆکارەکان لە پیاواندا بریتییە لە "جۆری پیشەی پیاو، خۆراکی ناتەندروست، بەکارهێنانی هەندێ جۆری دەرمان و گوشاری دەرونی".

دیارترین هۆکارەکانی نەزۆکی لە ئافرەتاندا بریتییە لە" خۆراکی نا تەندروست، هەڵکشانی تەمەن، قەڵەوی، بۆماوەیی، دروستبوونی کیس لە ناو یان لەسەر منداڵدان، هەبوونی وردەکیس".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین