مامۆستا ئاوات نه‌قشبه‌ندی: له دوای به‌رزنجییه‌کان، نۆره‌ی نه‌قشبه‌ندییه‌کانه به شیعه بکرێن
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
نوچه‌نێت: ماوه‌یه‌که له کوردستان، مه‌راسیم و سروته مه‌زهه‌بییه‌کانی شیعه به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌م هه‌وڵانه تاچه‌ند له ناو کورددا زه‌مینه بۆ شیعه‌گه‌ریی ده‌ڕه‌خسێنن؟
مامۆستا ئاوات نەقشبەندی: هیچ مەزهەبێکی ئایینیمان نیە کە بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت. ئیلا دەبێت سیاسەت و هێز لە پشتی بێت. هەر ئەو کاتەی دەسەڵاتی فارسی بیری لەوە کردەوە، کە جیا لە مەزهەبی سوننەی عەرەبی شتێک بۆ خۆی بنیات بنێت، تا بتوانێت بیکاتە دارشەقی سیاسەتەکەی خۆی، چونکە ئەوەی باس لە جیاکردنەوەی دەسەڵاتی ئایینی و سیاسی دەکات، تەنها لە ڕووکەش وایە، ئەگینا زۆر باش لە ناوەڕۆکەوە هەمەکارەی یەک بوون، بۆیە مەزهەبی شیعەیان تەبەنی کرد، ئیتر لەوساتەوە هەوڵی ئەوەیان دەدا کە بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆیان، لە پێشدا شیعەبوون یان بە شیعەکردن بنێرنە ئەو جێگانە، ئێ خۆ دیارە کە کوردستان بە جوگرافیا گەورەکەی دابەشببوو بەسەر دەسەڵاتی ڵەفەوی و عوسمانی، بۆیە هەمیشە ڵەفەوی و ئەوانەی کە میراتگری ئەون، کار بۆ بە شیعەکردنی کوردستان دەکەن، چ ئەوەی لە ژێر دەستیانە چ ئەوەی کە بە نیازی غەزوکردنین.
بۆ ئێستا شیعە لە سنوری ڕۆژهەڵاتی ناوین، هێز و پارەی لایە، کە دەتوانێت بە باشترین شێوە، مەدی تەشەیوع درێژتر بکاتەوە.
بۆ کوردستان زۆر کاریان کردووە تا بە شیعەکردنی ئاسان بێت، لە هەلومەرجی دژواری شەڕی ناوخۆ سلێمانی چوار شیعەی تیانەبوو، جگە لەو کوردە خانەقینیانەی ناو یەکێتی نەبێت، کە وەکو بنەماڵە شیعە بوون، ئەگینا خۆیان وابەستەیی دینیان نەبوو، ئیتر حوسەینیە چ پێویستیەکی سلێمانی بوو، بەڵام هاتن دروستیان کرد، تەنها بۆ ئەوەی کە بازنەی شەڕە نەگریسەکە بکەنە بازنەی شەڕی عوسمانی و سەفەوی.
لە هەلومەرجی دژواری شەڕی ناوخۆ سلێمانی چوار شیعەی تیانەبوو، جگە لەو کوردە خانەقینیانەی ناو یەکێتی نەبێت، کە وەکو بنەماڵە شیعە بوون، ئەگینا خۆیان وابەستەیی دینیان نەبوو، ئیتر حوسەینیە چ پێویستیەکی سلێمانی بوو، بەڵام هاتن دروستیان کرد
پاشان بابەتی زەواجی کاتی، کە بەڕاستی ڕەواجێکی چەورە بۆ بە شیعەکردن، ئیتر بۆ فریودانی گەنجی دینی کە ئیشباعی سێکسی نیە. تا کار بەوەی هەوڵ دەدرێت، سۆزی تەیارە دینیە عیرفانیەکان بۆ خۆیان ڕاکێشن، بە ناوی پشتگیری لە ئالوبەیتی پێغەمبەر.
نوچه‌نێت: ئایا سیاسه‌تی زاڵ و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له ناوچه‌ی سلێمانی، تاچه‌ند هاوکاره بۆ به‌گه‌ڕخستنی پرۆسه‌ی به شیعه‌کردن؟
مامۆستا ئاوات نه‌قشبه‌ندی: گومانی تێدا نیە، کە سیاسەتی زاڵ لە ناوچەکە تەواو هاوکارە بۆ بە شیعە کردن. سیاسەتی زاڵیش لە سنوری سلێمانی یەکێتییە کە ڕەحمەتی مام جەلال زۆر پشتگیری ئەو بابەتە بوو، تەنانەت یاریدەدەری مام جەلال بۆ کاروباری ئایینی مەرحوم (م: مجید ابراهیم ڕەزا) بوو، کە خەڵکی خانەقین و شیعە بوو. دوایی بەڕێز سید ئەحمەد بەرزنجی کە لە جێی مامۆستا مەجید بوو، ئەویش زۆر هاوئاهەنگە لەگەڵ شیعە و سەروساختەیان هەیە پێکەوە.
سیاسەتی زاڵ لە ناوچەکە تەواو هاوکارە بۆ بە شیعە کردن. سیاسەتی زاڵیش لە سنوری سلێمانی یەکێتییە کە ڕەحمەتی مام جەلال زۆر پشتگیری ئەو بابەتە بوو
نوچه‌نێت: به‌شێک له شێخ و ساداتی کوردیی، ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆیان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئیمامی عه‌لی، زه‌قکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ چییه، ئایا تاچه‌ند ده‌توانرێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک دابنێن و به ئاراسته‌ی شیعه‌گه‌ری ببه‌ن؟
مامۆستا ئاوات نەقشبەندی: ڕاستی بۆ بابەتی گەڕاندنەوەی ڕەچەڵەک، هەمیشە بیرم بۆ لای فەرمودەیەکی پێغەمبەر دەچێت، کە دەفەرموێت: ( أنَّ النبیَّ ﷺ قالَ: مَن ادَّعَى إِلَى غَیْرِ أبِیهِ وَهُوَ یَعْلَمُ أنَّهُ غَیْرُ أبِیهِ فَالجَنَّه‌ُ عَلَیهِ حَرامٌ. متفقٌ علیهِ.) جا بڕوانە ئەگەر کەسێک بڵێ من نەوەی حوسەینم، یان حەسەن کە ئەوانیش کچەزای پێغەمبەرن بەڵگەتان چییە، لە وەڵامدا دەڵێن ئێمە شەجەرەمان هەیە.
ئێمە دەبێت خاوەنی هۆشبین مسوڵمان تەنها پێی وایە کە قورئان تەحریف نەکراوە، ئەگینا بابەتەکانی تر هەموویان هەواڵی ئەحاد و یەکینەن، کە یحتمل الڵدق والکڕب نێوان من و پێشەوا حوسەین هەزار و چوارسەد ساڵە، کامە بەڵگە، کامە دۆکیۆمێنت بیسەلمێنێت، من نەوەی حوسەینم، بۆیە باشترین ڕێگایەک بۆ ئەوەی مرۆڤ سەرقاڵی ئەوە بێت بە خۆی بگاتە کارەکان، نەک لە ڕێگەی ڕەچەڵەکەوە کە پێغەمبەر دەفەرموێت: (من بطیء عمله لم یسرع به نسبه) کوردیش زوو گوتویەتی: کە خۆت کۆسەی بە تۆ چی مامە ڕیشەی بابوباپیرت.
بۆیە من پێموایە بابەتی ڕەچەڵەک بەستنەوە بە پێغەمبەرەوە، بابەتێکی دونیاگەرایە زیاتر، تا بابەتێکی ڕۆحانیەتگەرا و هیوای قیامەت بوون.
ئەمڕۆ لە کوردستان بابەتی نەسەب و گەڕانەوە بۆ ڕەچەڵەکی خۆشەویست کراوەتە بەهانەی شیعە بوون و مەدی تەشەیوع.
نوچه‌نێت: که‌واته تۆ گومانت له ڕاستی ئه‌و ڕه‌چه‌ڵه‌که‌یه، که سادات ده‌یبه‌نه‌وه سه‌ر نه‌وه‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام؟
مامۆستا ئاوات نه‌قشبه‌ندی: بەڵێ من بە گومانم لە هەموو ئەو سەنەدانەی کە لە کوردستان هه‌ن، بۆ بە سەیدکردنی کورد، بەداخەوە یەکێک لەوانەی کە هەرچی گەورە زانای کورد و بنەماڵەی گەورەی کوردستان هەیە کردی بە سەید و نەوەی ئیمام حوسەین و حەسەن، ئەویش جەنابی عەللامی گەورە، مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، بە پێی نوسینەکانی ئەو، هیچ بنەماڵەیەکی گەورەی کورد نیە، بەڵکو هەمووییان عەرەبن.
بۆ نمونە بۆ سەلماندنی بنەماڵەیەکی گەورە کە سەیدن ئەفەرموێت: فڵانیان لە پەراوێزی کتێبێکا نوسیویەتی نعێمی، ئێ خۆ دیارە ڕەچەڵەک بە چی و چۆن جێگیر ئەبێت نەک بە دەماودەمی بێ سەنەدی بێ شاهید.
یەکێک لەوانەی کە هەرچی گەورە زانای کورد و بنەماڵەی گەورەی کوردستان هەیە کردی بە سەید و نەوەی ئیمام حوسەین و حەسەن، ئەویش جەنابی عەللامی گەورە، مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، بە پێی نوسینەکانی ئەو، هیچ بنەماڵەیەکی گەورەی کورد نیە، بەڵکو هەمووییان عەرەبن
نوچه‌نێت: به‌ڵام ئێستا به‌و بیانووه‌وه، ته‌کییه‌ی به‌شێک شێخه‌کان تا ڕاده‌یه‌ک کراون به ناوه‌ندێک بڵاوکردنه‌وه‌ی فیکری شیعه‌گه‌ریی، چونکه له‌و ته‌کییانه‌دا مه‌راسیمه‌کانی مه‌زهه‌بی شیعه به‌ڕێوه ده‌چن، ئایا ته‌کیه ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی مه‌زهه‌بی خه‌ڵک دابنێت، ئه‌گه‌ر ده‌توانێت له چ ڕوویه‌که‌وه ده‌توانێت؟
مامۆستا ئاوات نەقشبەندی: پێش هەموو شت ته‌سه‌وف و عیرفان ئەمڕۆ لە تەواوی وڵاتانی موسوڵمانان لە پاشەکشەدان، من لە دوایین نوسراوی خۆمدا بە ناوی (ته‌سه‌وف بۆ لاوازبوو؟) ئاماژەم بەم بابەتە داوە. ئەڵبەتە من مەبەستم لە تەسەوفی ڕاستە، ئەگینا ئێستە ڕەواجی بازرگانی کردن بە ته‌سه‌وف زۆرە.
ئەو تەکییانەی کە خەریکی یادکردنەوەی بۆنەی شیعەگەرایین، دەستبەتاڵی عیرفان و سەیر و سلوکی سۆفیەتین، بۆیە مەجبورن پەنا ببەنە بەر ئەم جۆرە بازرگانی کردنە.
ئەو تەکییانەی کە خەریکی یادکردنەوەی بۆنەی شیعەگەرایین، دەستبەتاڵی عیرفان و سەیر و سلوکی سۆفیەتین، بۆیە مەجبورن پەنا ببەنە بەر ئەم جۆرە بازرگانی کردنە
ئەگینا تەواوی عیرفان و تەسەوف، بەتایبەت لە کوردستان هەمیشە لەمپەری جدی بەردەم مەدی تەشەیوع بوون. وە قسەیەکیش بۆ کفندز بکەین، ئەمڕۆ سیاسەتی ڕۆژ هەمەکارەیانە، بۆ ئەوەی کە نفوزی شیعە بەرەو پێش بڕوات، واتە ئەوە هەر خۆیان نین کە حەزیان پێیەتی، بەڵکو سیاسەتی ناوچەکەش باش هانیان دەدات، لە ڕووی هێز و لە ڕووی پارەوە.
نوچه‌نێت: ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بکه‌ین، ده‌بینین به‌شێک له ساداتی به‌رزنجه شیعه‌بوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه، به‌رزنجه تاچه‌ند ده‌توانێت ببێته وێزگه‌یه‌ک بۆ گۆڕینی مه‌زهه‌ب له کوردستان؟
مامۆستا ئاوات نەقشبەندی: ئەمە مێژوویەکی تازەی هەیە، هەر ئەوکات کە حوسەینیە لە سلێمانی کرایەوە، ئیتر دنکودوان دەچوونە لای بەرزنجییە مەردەکان، تا بیانکەن بە شیعە، ئەگینا بەرزنجی مەرد هەمیشە کوردایەتی ڕەسەن و سوونەبوونی خۆیان نەدۆڕاندووە، ئێستا وانابینم کەسانێکی زۆری بەرزنجە شیعە بن، چەند کەسێکی کەمن، بەڵام چونکە سیاسەت پشتگیریانە، بۆیە بێخەم شیعەگەرایی لە مەرقەدی موبارەکی بەرزنجە دەکەنەوە.
نوچه‌نێت: به‌ڵام ئه‌و که‌مینه‌یه‌ی به‌رزنجه، که سیاسه‌ت پشتگیری‌یان ده‌کات، پێتوایه بتوانن ببنه ئه‌و وێزگه‌یه، که له کوردستاندا کاریگه‌رییان له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی سوننه‌ی خه‌ڵک هه‌بێت و به ئاراسته‌ی شیعه‌دا بیگۆڕن؟
مامۆستا ئاوات نه‌قشبه‌ندی: بوون بۆ نەبوون. ئەی ئەم شیعانەی ئێستا لە سلێمانی هه‌ن، کەمێکیان ئاوارەی ئێران بوون و ئەوانیتریان بە دەست لە پشتدان، بوون بە شیعە.
ئەم شیعانەی ئێستا لە سلێمانی هه‌ن، کەمێکیان ئاوارەی ئێران بوون و ئەوانیتریان بە دەست لە پشتدان، بوون بە شیعە
نوچه‌نێت: له پۆستێکدا به ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌کانی عاشورا له هه‌رێمی کوردستان ده‌گریت، ئایا ئه‌و مه‌راسیمانه تا چه‌ند مه‌ترسی شیعه‌گه‌ریی له کوردستان زیاد ده‌که‌ن؟
مامۆستا ئاوات نەقشبەندی: تا درووست‌کردنی حوسەینییە لە سلێمانی یادی عاشورا لە هیچ شوێنێکی کوردستان نەکراوەتەوە. ئیتر من دژی هەموو کارێکم کە پرسیاری زەق لەسەر پرۆژەی کوردبونی ڕاستەقینە دروست بکات. زۆر جاران دەبینم قەزیەی شیعەبوون دەکەنە پیلان بۆ ئەوەی کە کوردە فەیلیەکان و کوردانی خانەقین بخەنە بازنەی خۆشەویستی شیعەبوون و کوردایەتیان بخەنە خانەی دواتر، کە ئەمە گەورەترین کارەساتە، دەبێت منێکی کورد ئەوە بزانم کە من لە پێشدا کوردم بەبێ خواستی خۆم کە خوا وای دروست کردووم، ئینجا موسوڵمان بوونم کە خواستی خۆمە، خوا ڕێی پێداوم ئیمانم هەبێت یان نا.
تا درووست‌کردنی حوسەینییە لە سلێمانی، یادی عاشورا لە هیچ شوێنێکی کوردستان نەکراوەتەوە
نوچه‌نێت: پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان چی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به مه‌ترسییه‌کانی شیعه‌گه‌ری له کوردستان بگرن؟
مامۆستا ئاوات نەقشبەندی: لایەنی پەیوەندیدار بە بابەتی ئایینی ئەوقافە، بەڵام هەر لە زووەوە حکومەت ئەوقافی ئیهمال کردووە. کەسایەتییەکانی ناو ئەوقاف دەبێت قاڵ بووی پرسی ئایین و مەزهەب و ڕێوڕچەی ئایینی بن، من زۆرم لاسەیرە بابایەک بێنیت بۆ ئەوقاف کە تا ئێستا نەزانێت بەهائیەکان کێن؟
سۆفیەک ڕۆشتبوو بۆ ئەوقاف گوتبوی: ئێمە سەر بە شێخی بەهائەدینین، بەرپرسەکەی ئەوقافیش گوتبووی بە نیازین نوێنەرایەتی بەهائیەکان بکەینەوە، تا مەلایەک فریا کەوتبوو گوتبوی: قوربان ئەمانە موسوڵمانن بەهائی نین، بۆیە هەمیشە وەزارەتی ئەوقاف وەکو تەرزیەو ڕازیکردن لای حزبەکان بەکار هاتووە، یان وەزیرێک دادەنێن کە نازانێت دوو دەقی قورئان یان ئینجیل بخوێنێتەوە! ئەمە کارەساتە لە تەواوی دونیا کەسی پسپۆڕ دادەنرێت بۆ کارەکان.
سۆفیەک ڕۆشتبوو بۆ ئەوقاف گوتبوی: ئێمە سەر بە شێخی بەهائەدینین، بەرپرسەکەی ئەوقافیش گوتبووی بە نیازین نوێنەرایەتی بەهائیەکان بکەینەوە، تا مەلایەک فریا کەوتبوو گوتبوی: قوربان ئەمانە موسوڵمانن بەهائی نین
نوچه‌نێت: له به‌رانبه‌ر ته‌ریقه‌تی قادرییدا، هه‌ست ده‌کرێت ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له پاشه‌کشه‌دایه، هۆکاری ئه‌مه چییه؟
مامۆستا ئاوات نەقشبەندی: کۆمەڵێک هۆکار هەن بۆ پاشەکشەی نەقشبەندی، لە گۆڕەپانی ئایینی و مەزهەبی و سیاسی، من ئاماژەی کورتیان پێ دەدەم:
1- نەبوونی مورشیدێکی ڕاساڵی دڵسۆزی مولتەزیمی بۆ خوا ڵوڵحاوی بە وەفا.
2- سیاسەت هەمە کارەی ئەوەیە، کە نەقشبەندی لە پاشەکشەدا بێت، ئەمیش بەم جۆرە ئیخوان و بیری تەکفیری و سەلەفی مەدخەلی کە هاتن، یەکەم شت دایان لە نەقشبەندی و زۆنی سەوز کە یەکێتی باڵادەست بوو تێیدا، پێی وانەبوو کە نەقشبەندیەکان پێخۆری بن، وە زۆنی زەردیش بۆ ماوەی زیاد لە هەشت ساڵ ئەوقاف و یەکێتی زانایانی دایە دەست نەقشبەندیەکان بەڵام (لم یزد من الله الا بعدا).
3- کاریگەربوونی هەندێک لە کەسایەتی ئایینی نەقشبەندی بە بیری ئیخوانی.
4- دونیاپەرستی کەسایەتیەکانی و لادان لە مەنهەجە ڕاساڵە پڕ فەڕەکەی نەقشبەندی.
5- نەبوونی ڕوئیای ڕوون بۆ بابەتەکانی ڕۆژ بە تایبەت سیاسەتی ناوچەکەو نیشتیمانی کوردەواری.
زۆر شتی تریش.
نوچه‌نێت: شیعە هەمیشە لە گەڕانە بۆ ئەوەى شوێنى گرنگ بدۆزێتەوە، تا حوسەینیەی تێدا بکاتەوە، به خوێندنه‌وه‌ی تۆ، له دواى ناوچەى بەرزنجە چ شوێنێکى تر لە کوردستان بۆ شیعە گرنگە و چاوی له‌سه‌رییه‌تی؟
مامۆستا ئاوات نه‌قشبه‌ندی: لە دوای بەرزنجییە خۆشەویستەکان، کە کۆی قادری دەکات، ئینجا نۆره‌ی نەقشبەندییە کە ببنە شیعە، یان تەرەفداری شیعە و ئیشییان لەسەر کردوون و بەردەوامیشن. بەڵام قسە بۆ کێ دەکەیت؟ ئەمڕۆ پارەو هێز دەزانێت میلی قیبلەنوماکە بۆ کوێیە! بەداخەوە.
ئەمڕۆ پارەو هێز دەزانێت میلی قیبلەنوماکە بۆ کوێیە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment