دڵەڕاوکێ چییە و چارەسەری چۆنە؟ تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت

دڵەڕاوکێ بریتیە لە وەڵامی سروشتی لاشەی تۆ بۆ خەمناکی.

دڵەراوکێ بریتییە لە هەستکردن بە ترس و خەمناکی لەبارەی هەر شتێک کە ڕوودەدات. وەک یەکەم ڕۆژی قوتابخانە، چوون بۆ چاوپێکەوتنی کار یان پێشکەش کردنی وتارێک لەوانەیە کار بکاتەسەر زۆر کەس، کە هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ بکەن.

بەڵام ئەگەر دڵە ڕاوکێکەت لە ڕادەبەدەر بوو، کە زیاتر لە شەش مانگ بخایەنێت و کاریگەری لەسەر ژیانت دروست بکات ئەوا دەشێ نەخۆشی دڵەڕاوکێت هەبێ.

هەندێجار، کاتێک نەخۆشیەکە توندە و کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی نەخۆش دروستکردووە، دەبێت پەنا ببرێتە بەر یەکێک یان زیاتر لە ڕێگەکانی چارەسەری دەروونی یان بەکارهێنانی دەرمان.

چارەسەریە دەرونییەکان وەک: قسەکردن لەگەڵ توێژەری دەروونی بۆ وەرگرتنی چارەسەری هزری و ڕەفتاری. هەروەها تەکنیکەکانی خۆخاوکردنەوە هەوڵی کەمکردنەوەی حاڵەتەکان دەکرێت.

هەروەها یۆگا و مێدیتەیشن دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت لەگەڵ بەکارهێنانی چارەسەرییەکانی دیکە.

بەکار‌هێنانی دەرمان یەکێکی ترە لە ڕێگاکانی چارەسەری دڵەڕاوکێ و بەکارهێنانی دەرمانیش ئالودەبوون دروست ناکات و لەسەر بنەمانی ڕێکخستنەوەی دەمارەکانی ناو مێشک وەک، سیرۆتۆنین کاردەکەن و بەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر خوڵق، خەو، خواردن، ئارەزوو، ئارامگرتن و شێوازی بیرکردنەوە دادەنێن.

سوود لە سەرچاوەی https://www.healthline.com/health/anxiety وەرگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین