د.عەتیە: پێویستە هەموو ژنێک بیخوێنێتەوە تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت

پسپۆڕی بەناوبانگی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون، عەتیە حەمە سەعید، پەرتوکێکی بە ناوی ( هەستی تەندروستی) بڵاوکردەوە.

ئەو خانمە پزیشکە، خاوەنی سەدان گۆشە، وتار و گفتوگۆیە لە بواری تەندروستی و دەڵێت"بەشی دووەمی کتێبەکەشم بڵاودەکەمەوە".

لە لێدوانێکی تایبەتدا دکتۆرە عەتیەحەمەسەعید بە نوچەی راگەیاند" کتێبەکە ٢٨٠لاپەڕەیە. بریتییە لە کۆمەڵە وتارێک سەبارەت بە هوشیاری تەندروستی و زانیاری لەبارەی ئافرەتان و منداڵبوون".

ئەوەشی راگەیاند کە سەرەتا هەزار دانەی لە کتێبەکە چاپ کردووەو بێبەرامبەر دەیبەخشێتە خوێنەران و پێیوایە پێویستە هەموو ژنێک بیخوێنێتەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین