دایکان دەتوانن بە بێ ئازار منداڵیان ببێت تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، پڕۆژەی منداڵبوونی بێئازاری راگەیاند، دکتۆرێک دەڵێت: ئیتر خانمان دەتوانن منداڵیان بە سروشتی بە بێئازار ببێت.

ئەمڕۆ سێشەممە( 30/تشرینی دووەم/2021) د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە نەخۆشخانەى منداڵبوونى هەڵەبجە پڕۆژەى لەدایکبونى بێئازارمان ڕاگەیاند کە تایبەتە بەو دایکانەی بە سروشتی منداڵیان دەبێت.

سەبارەت بە چۆنێتی نەهێشتنی ئازار بۆ ئەو دایکانەی کە بە سروشتی منداڵیان دەبێت د.ئازاد رونیدەکاتەوە" لەناو هۆڵى منداڵبوون گازێکى ئازارشکێن دادەنێین کە لەو ڕێگەیەوە هەناسە هەڵدەمژرێت و دواى سێ بۆ چوار جار لە هەڵمژینى ئەو گازە، ئازارى نەخۆشەکە- کەم دەبیتەوە، یاخود تا ڕادەى سڕبون سڕ دەبێت کە وا دەکات منداڵبونى سروشتى بە شێوەیەکى زۆر ئاسایى و بەبێ ئازار ئەنجفامبدرێت".

ئازاری منداڵبوونی سروشتی یەکێک لەو ئازارانەیە کە پسپۆڕان دەڵێن، بە قەد ئازاری شکانی هەموو جومگەکانی ئێسکە، بۆ خۆ رزگارکردن لەم ئازارە لەم قۆناخە زۆربەی ژنان لە دایکبونی بە نەشتەرگەری هەڵدەبژێرن.  

‎ لە بارەی جۆری ئەو گازانەی بەکاردەهێنرێت د.ئازاد دەڵێت: ئەو گازە کە بەکارى دەهێنن، تێکەڵەیەکى هەردوو گازى (ئۆکسیدى نایترۆز و ئۆکسجینە) و بۆ سڕکردن و ئازارشکاندنى ئەو دایکە دووگیانانە بەکار دێت، کە لە کاتى خۆیاندا دەچنە ناو هۆڵى منداڵبوونەوە، ئامانج لە پرۆژەکەش کەمکردنەوەى نەشتەرگەریى منداڵبوونە.

ئایا هەموو دایکێک دەتوانێت ئەم جۆرە لە منداڵبوون هەڵبژێرێت و ئەم گازە بەکاربهێنێت؟ د.ئازاد گوتی: بەکارهێنانى ئەم گازە دەکەوێتە سەر بڕیارى پزیشکى ژنان و منداڵبوون و لەلایەن ئەانەوە بڕیارى لە سەر دەدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین