کیسی هێلکەدان چییە؟ چۆن چارەسەر دەکرێت؟ تەندرووستی و ستایل

دکتۆر بنار ئەحمەد دزەیی

زۆر هۆکار هەیە بۆ تێکچوونی سوڕی مانگانەی ژن، بەڵام گرنگترین دوو حاڵەت کە پێویستە دەستنیشان بکرێت (کیسی هێلکەدان و تکیس)ە، بەداخەوە تا ئێستا لە کوردستان وەکو پێویست جیا ناکرێتەوە بۆیە ئافرەتانیش جیاوازییەکەی نازانن.

کیسی هێلکەدان چییە؟

کیسی هێلکەدان بریتییە لە کیسێک کە زۆرترین کات لەسەر هێلکەدان دروست دەبێت. ئەم کیسە زۆر جۆری هەیە وەکو کیسی(وەزیفی، خوێناوی، ئاوی، شیرپەنجەیی) جۆرێکی تری کیس ئەوەیە کە ددان و موی تێدایە. لە کاتی دروستبوونی هەر جۆرێکیان سوڕی مانگانەی نەخۆش تێکدەچێت و ئازار لە سکی دروست دەبێت. 

کیسی هێلکەدان، بە نازور، سیتی سکان و رەنین دەستنیشان دەکرێت. هەندێجاریش دەتوانرێ بە پشکنینی تاقیگەیی دەستنیشان بکرێت. هەموو ئەم جۆرە کیسانە دەبنە هۆی گۆڕانی هۆرۆمۆنات لە ئافرەتاندا.

هۆکارەکانی

هۆکارەکانی دروستبوونی کیس زۆرە، بەڵام باوترینیان توڕەبوونی زۆر و نائارامی دەرونییە، پیویستە ئەو کەسانەی کە گومان دەکەن یان هێلکەدانیان کیس دروست دەکات خۆیان لە توڕەبوون بپارێزن، وەرزش بکەن و باری دەرونییان جێگیربکەن. 

هۆکارێکی تر گۆڕانی هۆرۆمۆناتە لە ئافرەتدا، وادەکات کیس لەسەر هێلکەدان دروستبێت، کە نا ئارامی دەرونی یەک لە هۆکارە بەهێزەکانی تێکچوونی هۆرۆمۆناتە، هۆکارێکی دیکە بۆماوەییە، کە هەندێجار ئافرەتانی خیزانەکە لە دایک یان داپیریانەوە هێلکەدانیان کیس دروست دەکات و بۆ ماوەییە، ئافرەتیش هەیە قابیلیەتی هێلکەدانی بەمجۆرەیە و بەردەوام کیس دروست دەکات، بەڵام هێلکەدانیش هەیە کە هەرگیز هێلکەدانی کیس دروست ناکات.

چارەسەرکردن

چارەسەری کیسی هێلکەدان دوو جۆرە: 

جۆرێک لە چارەسەر ئەوەیە کە دەتوانرێ بە پێدانی دەرمان چارەسەر بکرێت و کیسەکە لەگەڵ خوێنی سوڕی مانگانە دێتە خوارەوە. جۆرێکیشیان دەبێ بە نەشتەرگەری لاببرێت.

 ئێستا نازور بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنرێت، کە رێگەیەکی ئاسانە سێ کون دەکرێتە دەوروبەری منداڵدانی ئافرەت لەوێوە دەردەهێنرێت برینێکی گەورە دروست ناکات و دەتوانرێت بۆ رۆژی دواتر نەخۆشەکە هەستێتە سەرپێ. 

بەڵام ئەگەر کیسەکە زۆر گەورەبێت یان گومانی شێرپەنجەی لێبکرێت، دوای سی تی سکان و رەنین و پشکنینی تاقیگەیی، گومانەکە پشتڕاستکرایەوە، دەبێ بە نەشتەرگەری کردنەوەی سک لاببرێت بەڵام ئەگەر گومانیشی لێبکرێت کە شێر پەنجەیەو کیسەکە بچووک بێت، ئەوا دەتوانرێ بە نازور لاببرێت. 

 

   

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین