کاریگەری رۆژو لەسەر دەرونی مرۆڤ چییە؟ دیمانە

لاڤین عومەر: نوچەنێت

دکتۆر محەمەد خۆشناو پزیشکی دەرونی لە شاری هەولێر، لە دیمانەیەکی نوچەنێت باس لە لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی رۆژوو بۆسەر دەرونی مرۆڤ دەکات و دەڵێت: رۆژوی زانستیش سودی ئێجگار زۆرە.

نوچەنێت: کاریگەری بە رۆژوبوون لەسەر دەرونی کەسانی ئاسایی، چییە؟

د.محەمەد خۆشناو: کاریەگەری بەڕۆژوبوون دەکرێت هەردوو دیوی ئەرێنی و نەرێنی هەبێت، ئەوە دەکەوێتە سەر تێگەیشتنی ئەو کەسە بۆ رۆژوەکە وەک هەندێجار دەبینین هەندێ کەس توشی گرفتی گرژی و تووڕەیی و بێتاقەتی دەبێت ئەوە دیوە نەرێنییەکەیە، چونکە کۆمەڵێک گۆڕانکاری فسیۆلۆجی لە جەستە و مێشکدا روودەدات، کە ئەو کەسە توشی ئەو حاڵەتانە دەبێت، بەڵام دەتوانن دیوە راستییە رۆحانییەکەی رۆژو ببینن سودی یەکجار یەکجار زۆرە کەسانێکی لەسەرخۆ و بە کۆنتڕۆڵ دروست دەکات و هەموو کات ئەو کەسانە لەڕووی دەروونییەوە جێگیر ترن و چانسی تووش بوونیان بە نەخۆشی دەرونی کەمتر دەبێت و زووتر لەو نەخۆشییە رزگاریان دەبێت.

نوچەنێت: بەرۆژوبوون بۆ کام لە نەخۆشیانی دەرونی خراپە و بۆ کام نەخۆشی باشە؟

د. محەمەد خۆشناو: هیچ نەخۆشییەکی تایبەتی نییە بڵێی بۆ ئەم نەخۆشییە باشە بۆ ئەمەیان خراپە، بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر کاریگەری نەکاتە سەر پلانی چارەسەرییەکە ئەگەر لە رووی جەستەییەوە ئامادەبێت، بەڵام لەڕووی دەرونییەوە هیچ شتێک نییە رێگری لەو کەسە بکات کە بەڕۆژو دەبێت یاخود نا، مەگەر هەندێکجار لەگەڵ چارەسەرەکاندا بەریەککەوتنیان هەیە، بۆ نمونە چارەسەری دەرمانی بێت پێویستی بەوەبێت کە نیوەڕۆ حەبێک وەربگرێت ئەو کەسە ناتوانێت بەرۆژو بێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ دەرمانەکاندا بیگونجێنێت ئەوانەی کە چارەسەری دەرمانین هیچ کێشەیان نابێت.

نوچەنێت: دەگوترێ لە رەمەزاندا نەخۆشی خەمۆکی زیاد-دەکات ئەمە تاچەند راستە؟

د.محەمەد خۆشناو: لە روی دەرونییەوە تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان خەمۆکییەک و رەمەزاندا نەدۆزراوەتەوە، لەوانەیە تێگەیشتنی ئەو کەسە بۆ بابەتی رەمەزان بە شێوەیەک جیاواز بێت، یان جۆرێک بێت لە ئالودەی نیکۆتین یاخود جگەرە و ئەمانە، یان کۆمەڵێک شت کە کاریگەریان دەبێت بۆنمونە دڵ توندی بێت، بەڵام راستەوخۆ تاوەکو ئەم ساتە هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان رەمەزان و خەمۆکی نەدۆزراوەتەوە کە خەمۆکییەکە تایبەت بێت بە رەمەزان ئەوەندەی من ئاگاداربم.

نوچەنێت: رێنماییتان چییە بۆ ئەو کەسانەی کە دەبێت رۆژانە دەرمان بخۆن و دەرمانیان هەیە؟

د. محەمەد خۆشناو: هەموو ئەوکەسانەی کە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، دەرونی یاخود پزیشکی جەستەیی پێویستە بەردەوام لەگەڵ ئەو دەرمانانە بەردەوامبن کە پزیشک بۆیان دەنوسن لەکاتی گۆڕینی کاتەکانی بۆ نمونە دەرمان رابگڕن یاخود بیگۆڕن تەنیا خودی پزیشک خۆی دەتوانێت ئەمەیان بکات و بۆیان بگۆڕێت، بەهیچ شێوەیەک ئێمە پێشنیار ناکەین کە هیچ کەسێک لەخۆیەوە دەسکاری دەرمان بکات و بیگۆڕێت، چونکە بابەتی دەرمان زۆربەی کات کاریگەری دەبێت لەسەری، بۆ نمونە بەیانی دەیخوات شەو دەیخوان، کاریگەری لاوەکی دروست دەبێت، لەوانەیە هەدندێکیان بەشەو وەربگیرێن چونکە خەوتن زیاد دەکەن و هەندێکیان بەرۆژ وەردەگیرێن، چونکە خەو کەم دەکەنەوە، بۆیە ئەمە پێویستە راستەوخۆ پەیوەندی بە پزیشکی پسپۆڕی تایبەتی خۆیەوە بکات.

نوچەنێت: رۆژوی ناو بە ناو لەرۆژدا هەیە، بۆ نمونە هەیە (١٠) کاتژمێر بەرۆژوو دەبێت (٩)کاتژمێر دەخوات ئەوە کاریگەری لەسەر دەرون چییە؟

د. محەمەد خۆشناو: رۆژوو بوونی ناو بەناو جیاوازە لە رۆژوبونی ئایینی ئەوانەی کە بەو ناو بە ناوە بەرۆژوو دەبن شلە مەنییەکان دەخۆنەوە، واتا (ئاو دەخۆنەوە، چا دەخۆنەوە، قاوە دەخۆنەوە) ئەوە سودە تەندروستی و دەرونییەکانی یەکجار زۆرە، تاوەکو ئەم ساتە هەموو داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە سودی یەکجار زۆری هەیە بۆ (مێشک بۆ دەرون، جەستە بۆ ئەندامی هەرس دنیایەک دەردراوی بەسود دەردەدرێت، بۆ دابەزاندنی کێش) کە ئەمە ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەرونی مرۆڤ دەکات، بەرۆژوبونی ناوە ناوە لەکاتی بەرۆژو بوونەکەشدا، ئاو شلەمەنییەکان دەخۆنەوە ئەمە جیاوازە بەشێوەیەکی گشتی ئەمە سودی زۆرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین