سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێک ئاراستەى سەرۆکى نوێى ئیمارات دەکات
نوچەنێت:
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بە بۆنەى هەڵبژاردنى شێخ محەممەد بن زاید وەکو سەرۆکی نوێی ئیمارات، لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لێدەکات و دەشڵێت، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکەکانیدا.
ئەمڕۆ شەممە (14/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دواى هەڵبژاردنى شێخ محەممەد بن زاید وەکو سەرۆکی نوێی ئیمارات، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر لە هەژمارى فەرمى خۆى پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا نووسویەتى، پیرۆزبایی لە برای ئازیزم لە بەڕێز شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان دەکەم بۆ هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە تویتەکەیدا هیواى سەرکەوتن بۆ سەرۆکى نوێى ئیمارات دەخوازێ و دەشڵێت، چاوەڕوانی هاوکاریی زیاتر و کاری هاوبەشی نێوانمانین.
جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى کۆچى دواییکردنى خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات لە (13)ـى ئایارى (2022)، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات محەممەد بن زایدی وەکو سەرۆکی نوێى ئەو وڵاتە هەڵبژارد.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment