به دوو هۆكار پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مساڵ كه‌متر قوربانى بكرێت
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حه‌وتى ته‌مووزى 2022 هه‌ڵمه‌ت هه‌مزه به‌ڕێوه‌به‌رى گوشتارگه‌ى هاوچه‌رخى هه‌ولێر له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه‌نێت، باسى له ئاماده‌كارییه‌كانى كوشتارگه‌ى هه‌ولێر كرد بۆ سه‌ربڕینى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه بۆ قوربانى ئاماده ده‌كرێت هه‌ڵمه‌ت گوتى، "ژماره‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه پارساڵ له جه‌ژنى قوربان سه‌رمان بڕیون، (1182) سەر ئاژەڵی گەورە بوون واتە رەشەوڵاخ ، ئاژەڵی بچووکیش (2211) سەر مەڕ و بزن بوون، ئەوە ئاماری ساڵی (2021)، بۆ (2022) بەپێی پێشبینییەکانی خۆم ئەمساڵ کەمتر دەبێت، لەبەر دوو هۆکار ترسی خەڵک لەبەر تای خوێنبەربوون، لەگەڵ کۆلێرا، هەڵکشانی کۆڕۆنا، دووەم بەرزبوونی نرخە لەمساڵدا کە ئەگەر ئاماژەی پێبدەین، رێژەکە (25٪ بۆ 30٪) نرخی شتەکان بەرزبووەتەوە، بۆ نموونە ئەگەر ئاژه‌ڵێكت پارساڵ بکڕیبا بە ملیۆنێک و 500 هەزار بوو، بەڵام ئەمساڵ هه‌مان جۆرى ئاژەڵ بە ملیۆنێک و 800 هەزاره".
ساڵى رابردوو له هه‌ولێر
سێ هه‌زار و 400 ئاژه‌ڵ كراونه‌ته قوربانى
دەربارەی رێکارییەکانی پەتای خوێنبەربوون ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، "ئێمە کاتەکانمان زیادکردووە، لە (10) کاتژمێر بۆ (13) کاتژمێر لەبەر هاووڵاتییان بتوانن کاری سەربڕین بکەن لە کوشتارگە، پارساڵ و پێرارساڵ (10) کاتژمێر کارمان نەدەکرد، بەڵام ئەمساڵ (13) کاتژمێر کاردەکەین بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارە لە شاری هەولێر وەربگرین، ستافی پزیشکانی ڤێتەرنەری کارامە کاتییان زیاد کراوە بۆ ئەوەی بتوانین کاری پشکنی سەربڕین خێراتر بکەین، دوای سەربڕینیش پشکنین بۆ ئاژەڵەکە بکرێتەوە، هەروەها رشاندن بە مادەکانی ڤێرکۆنیس بە بەردەوامی لە ناوەوەی هۆڵەکە و دەرەوەی هۆڵی سەربڕین کاری پاکەرەوەی هۆڵەکە دەکرێت، بۆ ئەوەی بتوانین زاڵبین بەسەر کاری سەربڕین، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دڵنیا بکەینەوە لە گۆشتێکی تەندروست، داواش لەو خوشکانە دەکەین ئەو گۆشتانەی کە لە دەرەوەی کوشتارگە دەدرێت پێیان، باشتر وایە دەستکێش لە دەست بکەن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان".
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى هه‌ڵمه‌ت هه‌مزه گوتى، "باشترە هاووڵاتییان لەناو کوشتارگە ئاژەڵەکان سه‌رببڕن، چونکە دیاریدەیەکی ناشارستانییە ورگ و پاشماوەی ئاژەڵەکە فڕێ بدرێت، مێش و مەگەز لێی کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و رەنگە برادەرانی شارەوانیش نەتوانن پاشماوەکە هەڵبگرن لەو چەند رۆژەدا".
د. ئه‌رسه‌لان جه‌لال پزیشكى ڤێته‌رنه‌رى له كوشتارگه‌ى هاوچه‌رخى هه‌ولێر له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "نابێت هیچ ئاژەڵێک لە دەرەوەی کوشتارگە سەرببڕدرێت، بەردەوام کوشتارگە لەژێر چاودێری خۆماندایە، ئێستاش داوامان لە هاووڵاتییان ئەوەیە هەتا دەتوانن هاریکارمان بن، ئاژەڵێک دەهێنێت بۆ قوربانی پێویست ناکات پێنج شەش کەسی لەگەڵی بێت، چونکە کاریگەری لەسەر کارەکانی ئێمەش دەکات ئێمەش ئەرکی خۆمان هەیە لەناو کوشتارگە، داواکاریشین هاووڵاتییان لە دەرەوەی کوشتارگە ئاژەڵ سەرنەبڕدرێت، چونکە لە لای ئێمە دوو پشکنینی باش و تەندروستیان بۆ دەکرێت، پشکنینێک پێش سەربڕینی ئاژەڵەکەیە ئەوەی دووەم دوای سەربڕینی ئاژەڵەکە".
دەربارەی بەردەوام بوونی سەربڕخانە لە هەر چوار رۆژی جەژن ئەو دکتۆرە دەڵێت، "ئێمە وەکو کۆمەڵێک پزیشک هەر چوار رۆژ ئامادەین و پشکنین ئەنجام دەدەین، تەنیا رۆژی یەکەم کاتژمێر شەشی بەیانی دەکرێتەوە بۆ شەشی ئێوارە، رۆژانی دواتر کاتژمێر چواری بەیانی بۆ شەشی ئێوارە کوشتارگە کراوەیە، ئەگەر پێویستیشی کرد ئێمە دەتوانین کاتەکان درێژ بکەینەوە ئامادەبین لەبەر هاووڵاتییان".
قوربانیكردن رێوڕه‌سمێكى ئایینیه، ئه‌و موسڵمانانه‌ى كوردستانیش كه تواناى داراییان باشه، له جه‌ژنى قوربان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن و گۆشته‌كه‌ى به‌سه‌ر ناسیاو و دراوسێ و كه‌سانى تر دابه‌ش ده‌كه‌ن.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment