سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: بە ڕێز و شکۆوە یادی (52) ساڵه‌ى قوربانییانی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دەکەینەوە کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی قوربانییانی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەئامانجگرتنی زانکۆ وەک ناوەندێکی زانستی و شاری قەڵادزێ وەک مەڵبەندێکی نیشتمانپەروەری، هەوڵێکی بێهوودەی ڕژێم بوو بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان."

ئەمڕۆ هەینی (2026/4/24) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،  "ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی 52 ساڵه‌ى قوربانییانی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دەکەینەوە. ئه‌و تاوانكارییه‌ى 24ی نیسانی 1974 کە ڕژێمى ئه‌وساى عێراق ئه‌نجامى دا و تیایدا دەیان قوتابی و مامۆستا و هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و بریندار بوون."

لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزیان دەنێرین. دووپاتی دەکەینەوە قەڵادزێ و پشدەر کە هەمیشە قەڵایەکی پتەوی شۆڕش و قوربانیدان بوون، لە هەموو ڕوویەکەوە شایستەی باشترین بایه‌خپێدان و ئاوڕلێدانه‌وەى جددین." 

 

 دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 

ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی 52 ساڵه‌ى قوربانییانی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دەکەینەوە. ئه‌و تاوانكارییه‌ى 24ی نیسانی 1974 کە ڕژێمى ئه‌وساى عێراق ئه‌نجامى دا و تیایدا دەیان قوتابی و مامۆستا و هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و بریندار بوون. 

بەئامانجگرتنی زانکۆ وەک ناوەندێکی زانستی و شاری قەڵادزێ وەک مەڵبەندێکی نیشتمانپەروەری، هەوڵێکی بێهوودەی ڕژێم بوو بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، بەڵام خوێنی شەهیدان، بووە گوڕوتینێکی زیاتر بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و کاروانەکەی بەرەو ئازادی بەگوڕتر کرد. 

لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزیان دەنێرین. دووپاتی دەکەینەوە قەڵادزێ و پشدەر کە هەمیشە قەڵایەکی پتەوی شۆڕش و قوربانیدان بوون، لە هەموو ڕوویەکەوە شایستەی باشترین بایه‌خپێدان و ئاوڕلێدانه‌وەى جددین. 

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی قەڵادزێ و تەواوی شەهیدانی کوردستان، یادیان هەمیشە بە خێر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین