لە یەك مانگدا (800) هێرشی مووشەك و درۆنی كراوەتەسەر سەر هەرێمی کوردستان کوردستانی

نوچە نێت:

بە گوێرەی ئامارەکانی حکومەتی هەرێم لە (24) ڕۆژدا (809) جار بە درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی (20) هاووڵاتی و زەرەر و زیانێکی زۆری ماددیش بەر ئیدارەی پارێزگاکان کەوتووە.

ئەمڕۆ شەممە (25/4/2026) فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشەکانی وڵاتانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاماری هێرشەکان لە (28)ی شوبات بۆ (20)ی نیسان تۆمارکراون. هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە دێ کە بەشداری جەنگەکە نین و زۆرترین زیانی گیانی و ماڵییان بەرکەوتووە، سەرەڕای بێ لایەنی. بۆیە زیانە گیانییەکانی ئەم هێرشانە تا ئێستا (20) شەهید و (123) بریندارن و سەدان هاووڵاتییش زیانی ماددی بە ماڵ و شوێنی کار و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە. 

بە گوێرەی ئامارەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، تا ئێستا پارێزگای هەولێر (477) هێرشی کراوەتە سەر، کە تێیدا (419) درۆن و (58) مووشەک بەکارهێندراون، لە ئەنجامدا (10) شەهید و (83) برینداری لێ کەوتووەتەوە، هەروەها لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە: (235) هێرش کراوە کە تێیدا (194) درۆن و (41) مووشەک بەکارهێندراون، لە ئەنجامشدا بووەتە هۆی شەهیدبوونی (3) کەس و (6) کەسیش بریندار بوون، لە پارێزگای دهۆکیش (29) هێرش کراوە و کە هەموو هیرشەکان بە درۆن کراوە، سەبارەت بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ (68) جار هێرشی بۆ کراوە، کە تێیدا (59) درۆن و (9) مووشەک بەکارهێندراون، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەشدا (7) شەهید و (34) کەس بریندار بوون. 

هاوکات فەرمانگەکە بەم جۆرە ئاماژەی بە زیانەکانی تریش کردووە، لە پارێزگای هەولێر؛ (726) هاووڵاتی بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بە ماڵ و خانوو، ئۆتۆمبێل و شوێنکاریان کەوتووە، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەشدا لە (24) هێرش و بۆ سەر شوێنی سڤیل، دەیان هاووڵاتی زیانمەند بوون و لە پارێزگای دهۆک؛ زیاتر لە (13) جار هێرش کراوەتە سەر کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و زیان بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە، هەروەها لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ (35) هاووڵاتی بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بە ماڵ، شوێن کار و خانووەکانیان کەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین