سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ناوچەکە و دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان کرد. هاوکات هەردوولا، جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامى و سەقامگیری و هاتنه‌دیى ئاشتیی له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.

ڕۆژی هەینی (2026/4/24) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتێ کرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچەکە گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامى و سەقامگیری و هاتنه‌دیى ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌".

جێگەی باسە، ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و گفتوگۆ بۆ پاراستنی سەقامگیری و مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکان کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین