گۆڤارێكى به‌ریتانى ژنه قه‌ڵه‌وه‌كانى عێراق تووڕه ده‌كات
نوچه‌نێت
چه‌ند رۆژێكه میدیاى عه‌ره‌بى و عێراقى باس له راپۆرتێكى گۆڤارى ئیكۆنۆمیستى به‌ریتانى ده‌كه‌ن، كه له 28ى مانگى رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناونیشانى راپۆرته‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه : بۆچى له وڵاتانى عه‌ره‌بى ژنان به به‌راورد به پیاوان قه‌ڵه‌وترن؟
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، به هۆى ئه‌و ئاسته‌نگه كۆمه‌ڵایه‌تییانه كه له به‌رده‌م ژنان دانراون، ئه‌وا ژنان له پیاوان قه‌ڵه‌وترن، له‌سه‌ر ئاستى جیهان 15% ژنان كێشه‌ى قه‌ڵه‌وییان هه‌یه، كه‌چى ئه‌م كێشه‌یه له‌لاى پیاوان 11%.
سه‌باره‌ت به وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش 26% كێشه‌كه‌یان هه‌یه، كه‌چى به رێژه‌ى 16% پیاوان كێشه‌ى قه‌ڵه‌وییان هه‌یه.
ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه هیچ كێشه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه كه له به‌غدا ئاماده كراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كێشه بێت وێنه‌ى راپۆرته‌كه‌یه، كه وێنه‌ى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى عێراق “ئیناس تاڵب” دانراوه، ئیناس جه‌ماوه‌رێكى زۆرى هه‌یه و له ناوه‌ڕاستى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌ستى به كارى هونه‌رى كردووه. وێنه‌ى به‌رگى گۆڤاره‌كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له فیستيڤاڵى بابل گیراوه.
چالاكوانانى ژنان ئه‌مه به سووكایه‌تى ده‌زانن و داواى گۆڕینى وێنه‌ى راپۆرته‌كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن. ره‌خنه له كینیس رۆس به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ "هیومان رایتس وۆچ" ده‌گرن، چونكه ئه‌و كۆمێنێتى له‌سه‌ر راپۆرته‌كه نووسیوه، به‌ڵام باسى وێنه‌كه‌ى نه‌كردووه!
رۆس ده‌ڵێ، "كۆت وبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه به‌سه‌ر ژنان سه‌پێندراون له وڵاتانى عه‌ره‌بى، بووه‌ته هۆى زیادبوونى قه‌ڵه‌وى ئه‌وان و خراپى ته‌ندروستیان".
،
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment