هەندرێن محەمەد: تا مانگى ئادارى داهاتوویش هه‌ڵبژاردن ناكرێت دیمانە

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تى نوچه‌نێت دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، بۆ به‌هارى داهاتوویش ناتوانرێ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت، هۆكاره‌كانیش ده‌خاته‌ڕوو

نوچەنێت: بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی بەردەوام لە هەوڵی کۆکردنەوەی لایەنه‌کان دایە لەسەر پرسی هەڵبژاردن، پێتانوایە هەڵبژاردن دەکرێ بەپێی هەڵسەنگاندنی بەڕێزتان بۆ ئەم دۆخە سیاسیەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە؟ 

ده‌ستپێشخه‌رى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم تاكه‌ ده‌رفه‌ته‌ بۆ گفتوگۆى لایه‌نه‌كان
 

هەندرێن محەمەد: بێگومان سەرەتا بە سوپاسەوە سەرۆکایەتی هەرێم ئەو ئەرکەی گرتەئەستۆ، بۆ نزیکكردنەوەی لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. هەوڵێکی زۆر چاکە بێگومان " UN " یشی بانگهێشت کردووە، گفتوگۆ بەردەوامە ئەوە بە بۆچوونی من وا دەکات لایەنەکان زیاتر گفتوگۆ بکەن، بۆ ئەوەی بگەنە رێکكەوتن و سازانێك تایبەت بەوەی کە هەڵبژاردن بکرێ یان نەکرێ.

هەڵبژاردن پێویستی بە چەند بنەمایەک هەیە ، یەکەمیان: یاسا، دووەمیان :دەسەڵاتی هەڵبژاردن کە کۆمسیۆنە، ئەویتریش ماوە و بودجەییە. ئەگەر تەماشا بکەین بودجەکە بەردەستە چونکە جەنابی سەرۆکی حکومەت بە سوپاسەوە نووسراوی فەرمی بۆ کردین ئامادەیی دەربڕی بۆ دابینکردنی هەر بودجەیەک بۆ ئەم هەڵبژاردنە. هەروەها دامودەزگاکانی دەوڵەتیشی راسپاردووە بۆ ئەوەی هاوکاری کۆمسیۆن بکەن. بە نسبەت یاساکەیش، یاساکە ئامادەیە بەڵام ئێستا حزبەکان داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ى دەکەن و کۆمسیۆنیش بوویتە کێشە، ئێستا یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنیان پێکەوە گرێداوە بۆ ئەوەی بە ئیعتیبار رەهەندی نیشتیمانی هەیە و دەبێت هەموو حزبەکان لەسەری بگەنە یەکتر، من دەڵێم پێش ئەوەی باس لە وادەی هەڵبژاردن بکرێ پێویستە باس لەوە بکرێ حزب و لایەنەکان کەی دەگەنە رێکكەوتن، لەسەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، بەبێ رێكکەوتن لەسەر ئەو دوو شتە، بە بۆچوونی من هەر وادەیەک دابنرێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لەوانەیە تەجاوزی بکەین. بێگومان دەبی بڵێین ئەو وادەی کە دانرابوو ( 10/1 ) ئێستا هەڵبەت هەڵبژاردن ناکرێ چونکە دوو مانگ ماوە،  بەڵام ئێستا لە راگەیاندن گوێمان لە لایەنەکان ده‌بێت، کە ئەو هەڵبژاردنە بچێتە ساڵی داهاتوو، مانگی " سێ " دیسان ئەوەش دەڵێم ئەگەر ئەو گفتوگۆى ئه‌و حزبانە بەردەوام بوو هەتا مانگی دووی ساڵێکی دیکە ئەو کاتیش مانگی " سێش" ناکرێت، بۆیە پێویستە ئەو دوو بابەتە یەکلايی بکەنەوە ئەوجا باس لەکاتی هەڵبژاردن بکەن. 

كێشه‌ى بودجه‌مان نییه‌ 
 

نوچەنێت: ئاڵۆزی دۆخی سیاسی عێراق چەند رەنگدانەوەی لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم هەیە، ئایا کێشە سیاسیەکان تا لەوێ چارەسەر نەبن لەهەرێم چارەسەر دەبن؟ 

هەندرێن محەمەد: لەوانەیە بۆم نەبێت قسە لەسەر ئەوە بکەم بە ئیعتیبار ئەوەی وەک دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌بێت قسە بکەین. بەڵام بەداخەوە ئێستا وایلێهاتووە، وەک دەبینن گرژیی و ناڕێکی لەوێ دروست بێت بۆ ئێره‌ دەپەڕێتەوە ، ئەوەیش شتێکی باش نییە و هیوادارین ئەوە چارەسەر بکرێت.

نوچەنێت: هەندێ لایەنی سیاسی داوای هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن دەکەن پێتوایە هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە گرنگە بکرێ، یان نا، ئەگەر هەموار بکرێ لە بەرژەوەندی کورد دەبێت؟ 

هەندرێن محەمەد: باسی هەموارکردنی یاسا بێگومان بەڕاستی من نامەوێ بە شێوەیەکی راستەوخۆ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌م، لەبەر ئەوەی هەر قسەیەک بکەم لەوانەیە به‌ دڵی حزبێک نەبێت، بەڵام نموونەیەک ده‌هێنمەوە، ئەو سیستەمەی لە عێراق و ئەو بارودۆخەی ئێستا کە عێراق تێیدایە لەو بێسەروبەرییە و کێشمە کێشمە، بەڕاستی ئەگەر بە وردی سەیری بکەین و شی بکەینەوە، هۆکاری دابەشکردنی عێراقە بەسەر ( 18 ) بازنە بۆ نموونە لە ساڵی ( 2005 ) یەکەم هەڵبژاردن لە عێراق بە یەکبازنەیی کرا ئەنجومەنێکی نوێنەرانی عێراقی تۆکمە دروست بوو توانی دەستووری عێراق بنوسێتەوە. بەڵام بە داخەوە دوای ئەوەی عێراقیان دابەش کردە سەر ( 18 ) پارێزگا ئەو دابەشکردنە وایکرد كه‌لێنى نێوان پێکهاتەکانی عێراق زیاتر بێت چونکە لە رێگەی ئەو دابەشکردنەی ( 18 ) پارێزگا وایلێهات کورد تەنبا بۆ کورد بدات، سوننە تەنیا دەنگ بۆ سوننە بدات، شیعە تەنبا دەنگ بە شیعە بدات. واتە کەسایەتییە نیشتیمانییەکان کەس نەیدەتوانی دەنگی بۆ بدات، سەد کەسایەتی نیشتیمانی هەبوو دەکرا هەموو پارێزگاکان دەنگیان بۆ بده‌ن، بەڵام لەڕێی ئەو دابەشکردنە ئەو دەنگە نیشتیمانیانەی کە هەنە سەرنەکەوتن، ئەو دابەشکردنەی بە بۆچوونی من بووە هۆی ئەو هۆکارەی عێراق تێیکەوتووە کەلێنى لەنێوان پێکهاتەکان زیاتر کرد، ئەگەر عێراق یەکبازنەیی یەکگرتوو بوایه‌ من لەو بڕوایە دابووم ئەو کەلێنە گەورەییەی کە ئێستا دەبینین لەنێو پێکهاتەکانی خەڵکی عێراق دروست نەدەبوو.

نوچەنێت: لە هەر دۆخێکی سیاسی ئاڵۆز بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەوڵی ئەوەی داوە لایەنەکان کۆبکاتەوە لەژێر چەترێک بۆ ئەوەی رێکبکەون لەسەر هەڵبژاردن و یەکخستنەوەی ناو ماڵی کورد، چیت هەیە بۆ لایەنە سیاسەکان بۆ ئەوەی یەک دەنگبن و بەرەو دەنگی سەرۆکی هەرێم بچن ؟ 


 
ده‌بێت لایه‌نه‌كان دوو بابه‌ت یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌
ئینجا واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن دیارى بكه‌ن
 

هەندرێن محەمەد: بێگومان هەوڵەکانی جێگای سوپاسە هەر هەوڵێک لە بۆ ئاشتی و لێکنزیککردنەوە و سازان دەبێت هەموو لایەنێک بەدەنگییەوە بچن، چونکە ئێستا وەک بینیمان کێشەکان چارەسەر نەدەبوون پەرلەمان لەڕێی سەرۆکایەتییەکانیەوە گوتیان ئەو کێشانە لە ئێمە گەورەترە دەبێت، حزبەکان لە دەرەوی پەرلەمان سازان بکەن ئەو جا ئێمە لەناو پەرلەمان دەگەینە یەک و دوای پەرلەمان تاکە بەدیل دەبوو، بە سوپاسەوە سەرۆکایەتی هەرێم ده‌ستپێشخه‌رى کرد، ئەو دەبێت بقۆزرێتەوە چونکە تەنیا ئەو رێگایەمان بە دەستەوە ماوە، ئەگەر ئەو حزبانە نەگەنە سازان لەو کۆبونەوەیە و لە کۆبونەووکانی تری سەرۆکایەتی هەرێم کە دەکرێن، دەنا چۆن دەگەن؟ واتە پەنجەرە بۆ یەکلاکردنەوە و سازان هەر ئەو پەنجەرەیە کە سەرۆکی هەرێم کردوویەتیەوە بۆ دانیشتن لەگەڵ هەموو لایەنەکان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین