ئێران بارەگاى سێ حیزبى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بۆردوومان کرد کوردستانی

نوچەنێت:

سوپاى پاسداران بە درۆن بارەگاى کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێز و پارتى ئازادى لە کۆیە بۆردوومان دەکات، بەپێى زانیارییەکان شەهید و بریندارهەیە و ژمارەکان لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/ئەیلوول/2022) ئێران چەندین بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە کۆیە و پردێ و زڕگوێز بە درۆن بۆردوومان کرد، کە تاوەکو ئێستا نازانرێت بە تەواوى ژمارەى زیانە گیانى و ماددییەکان چەندە.

لەسەر بۆردوومانەکانى ئێران، ئارام مودەریسی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ڕاگەیاندووە، بارەگاکانیان بۆردوومان کراوە، هاوکات قەڵاى دیموکرات و بارەگاکانى پارتى ئازادى لە پردى بەهەمان شێوە بۆردوومان کراون.

بەپێى لێدوانى حوسێن یەزدان پەنا، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند، چەند پێشمەرگەیەکیان شەهید و بریندار بوونە

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین