پەرلەمانى کوردستان: هێشتا عێراق بە ئەرکى یاسایى خۆى بەرامبەر جینۆسایدکردنى هەڵەبجە هەڵنەستاوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ لە یادى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە، پەرلەمانى کوردستان دانیشتنێکى تایبەتى لەسەر ئەم یادە ئەنجام و سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدیش دەڵێت، پێویستە جینۆسایدى هەڵەبجە بە فەرمى بناسرێت و تاوانباران سزا بدرێن.

سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، ڕاپۆرتێکى لەسەر کیمیابارانکردنى هەڵەبجە خستەڕوو و کە تێیدا هاتبوو، لەگەڵ ئەوەى لە ساڵى (2011)وە پەرلەمانى عێراق تاوانى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەى بە جینۆسایکردن ناسا، بەڵام هێشتا دەوڵەتى عێراق کە میراتگرى ئەو بەرپرسیاریەتییە و حکوومەتى عێراقى ئەوسا ئەم تاوانەى ئەنجام داوە، بە ئەرکە یاسایى و مرۆڤانەى خۆى کە دەکەوێتە ئەستۆى، پێى هەڵنەستاوە.

سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، ئەمڕۆ لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان دواشیکرد، لیژنەیەک دروستبکرێ بۆ دۆزینەوەى هەموو ئەو کەسانەى دەستیان لەو تاوانەدا هەبوو و پاشان ڕاپێچى دادگا بکرێن لە هەر شوێنێک بن، هەروەها دادگاییکردنى هەموو ئەو کۆمپانیانەى دەستیان هەبووە لە دابینکردن و فرۆشتنى پێداویستى و ماددە کیمیاوییەکان بە ڕژێمى سەددامیان فرۆشتووە، هەر لە سەر ئەو بنەمایەش داواى قەرەبووکردنەوەىان لێبکرێت.

ئەوەشى خستەڕوو، بودجەیەک دابین بکرێت لە بودجەى فیدراڵى، بۆ قەرەبووکردنەوەى پارێزگاى هەڵەبجە و گشت بەرکەوتووانى چەکى کیمیاوى لە کوردستان، ڕۆژێکیش دیاری بکرێ وەک ڕۆژى خەمناک لەسەرتاسەرى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین